تاتا مارتینۆی ڕاهێنەری یانەی ئینتەر میامی ، هۆكاری ئامادەنەبوونی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە یارییەكەی بەرامبەر ئەتالانتا لە خولی ئەمریكی ئاشكرا كرد و رایگەیاند كە میسی بەدەست ماندوێتی ماسولكەكانییەوە دەناڵێنێت، پێمان باشبوو كە بەشداری نەكات لە یارییەكەدا.
مارتینۆ ئاماژەی بەوەشكرد: دوو ڕۆژ لەمەوبەر بڕیاری خۆمان دابوو كە میسی و ئەلبا بەشداری یارییەكە نەكەن ، ئەگەر بەشداری ئەو یارییەیان بكردایە هەردوو یاریزان توشی پێكانی قورس دەبوون.
راهێنەرە ئەرجەنتینیەكە لە درێژەی قسەكانیدا وتی: لە مەشق و ڕاهێنانەكان بۆ یاری داهاتوو بارودۆخیان دەبینین ، هیچ شتێك تێڕوانینمان بۆ چۆنیەتی ڕاهێنانەكانی مێسی ناگۆڕێت، ئێمە لە هیچ بابەتێك پەلەمان نییە.
تاتا وتیشی : ئەگەر باش بێت و متمانەی بە توانای یاریكردنی هەبێت، ئەوا یاری داهاتوو بەشداری دەكات ، ئەگەر ئەوەش ڕوونەدات، ئەوا چەند ڕۆژێكی تر چاوەڕێ دەكات.