لە قۆناغی چارەكی كۆتایی یۆرۆ لە یاری نێوان هەڵبژاردەكانی ئەڵمانیا و ئیسپانیا، ناوبژیوانی ئینگلیزی ئەنتۆنی تایلۆر لێدانێكی سزای هەژمارنەكرد لە خولەكی 106 كاتێك تۆپێكی جەمال موسیالا لە نێو هێڵی سزا بەر دەستی مارك كوكورێلا كەوت، ئەم بڕیارەش ناڕەزاییەكی زۆری ئەڵمانییەكانی لێكەوتەوە.
پێشتریش ناوبژیوانەكە گۆڵێكی بۆ هۆڵەندا هەژمارنەكرد لە یاری هەڵبژاردەكە بەرامبەر بە فەڕەنسا و ئەم دوو هەڵەیە و زۆری ناڕەزایەتییەكان پێكەوە بوونە هۆی ئەوەی تایلۆ لە یۆرۆ دووربخرێتەوە و بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیش، ناوبژیوانەكە هیچ یارییەكی تر بەڕێوە نابات لە پاڵەوانێتییەكە.
رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە، تایلۆر هەلی ناوبژیوانیكردنی یەك یاری مابوو ئەویش یاری كۆتایی یۆرۆ بوو بەڵام لە حاڵەتی سەرنەكەوتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ یارییەكە چونكە ناوبژیوانەكە خۆی خەڵكی ئەو وڵاتەیە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتیش، دوو كاندیدی سەرەكی بۆ ناوبژیوانیكردنی یاری كۆتایی یۆرۆ هەن، ئەوانیش دانیێل ئورساتۆی ئیتاڵی 48 ساڵ و شیمۆن مارچینیاكی پۆڵەندی 43 ساڵانە.