یانەی نەسڕ ئەم وەرزەش لە بردنەوەی نازناوێك بێ هیوابوو، لە ئێستاشدا كێبڕكێی سەركەوتن بۆ چامپیۆنز لیگی ئاسیا دەكەن بۆ وەرزی داهاتوو، بەگوێرەی زانیارییەكانی برۆنۆ ئەندرادیش، كریستیانۆ رۆناڵدۆش لە بەرپرسان و پرۆژەیی یانەكەی نیگەرانە و داوای كردووە وەرزی داهاتوو چەند گرێبەستێكی باش واژۆ بكەن.

برۆنۆی رۆژنامەنووسی متمانەپێكراوی پۆرتوگالی باسی لەوەشكردووە، سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر پەیوەندیكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە یانەی هیلالەوە بۆ بەشداریكردن لە جامی جیهانی یانەكان و هەلی چوونی ئەفسانەكەی بۆ شینپۆشەكانی وڵاتەكەی رەخساندووە.

هەمان رۆژنامەنووس جەختی لەسەر ئەوەش كردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا، هاندەرێكی سەرسەختی یاریزانەكەیە و داوای كردووە بەشداری لە پاڵەوانێییەكە بكات كە بڕیارە ئەم ساڵ لە وڵاتەی ئەمریكا بەرێوەبچێت و پێیوایە بوونی ئەفسانە پۆرتوگالییەكە سوودێكی زۆر بە مۆندیالی یانەكان دەگەیەنێت.

رۆناڵدۆ تا ئێستا گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی نەسر نوێنەكردووەتەوە و گرێبەستەكەی لە 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ كۆتایی پێدێت.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە