تۆڕە میدیایە ئەمریكی و مەكسیكییەكان لەوانە ئی ئێس پی ئێن و تودۆن بڵاویانكردەوە، لاس ڤێگاس هەڵبژێردراوە بۆ میوانداریكردنی تیروپشكی مۆندیالی 2026، پاڵەوانێتییەك بۆ یەكەمجار بە بەشداری 48 هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت و لەلایەن ئەمریكا و كەنەدا و مەكسیكەوە میوانداری دەكرێت.

بڕیارە تیروپشكەكە لە پێنجی كانوونی دووەم ئەنجام بدرێت و 48 هەڵبژاردە كە بەشداری پاڵەوانێتییەكە دەكەن بەسەر 12 كۆمەڵەدا دابەش دەكرێن، ئەوەی جێگای سەرنجە، تیروپشكی مۆندیالی 1994ی ئەمەریكا كە بەڕازیل و ئیتاڵیا گەیشتنە یاری كۆتایی، لە لاس ڤێگاس ئەنجامدرا، لەو كاتەشەوە هیچ پاڵەوانێتییەكی لێ ئەنجامنەدراوە.

راپۆرتی سەرەتاییئی ئێس پی ئێنئاماژەی بەوەكردبوو، شوێنێكی تازە دروستكراوە كە 17 هەزار 500 كورسی تێدایە، ئەگەری زۆرە ئەو چالاكییە لەوێ بەڕێوەبچێت، شوێنەكەش دەكەوێتە رۆژهەڵاتی هۆتێلی بەناوبانگی ڤێنیز لە ناوچەی بەهەشتی لاس ڤێگاس، كە تایبەت بۆ میوانداریكردنی بۆنە و كۆنسێرتەكانی شانۆیی دروستكراوە.

بەڵام وتەبێژی كۆمەڵەكە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، تیروپشكەكە لەوێ ئەنجام نادرێت، ئەمەش وایكرد ئی ئێس پی ئێن پێداچوونەوە بۆ راپۆرتە سەرەتاییەكەی بكات.

لە ئێستادا كە هێشتا شوێنی وردی مەراسیمەكە نادیارە، بەڵام پشتڕاستكراوەتەوە كە لاس ڤێگاس بۆ دووەمجار میوانداری تیروپشكی یەكێك لە گرنگترین رووداوەكانی مێژووی تۆپی پێی جیهان دەكات.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا