بەرپرسانی خولی ئیسپانی وای دەبینن بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای ڤار لەڕووی داراییەوە زیانی زۆری لێداون هەربۆیە ئامانجیانە خەرجییەكانی كەم بكەنەوە.

رادیۆ كادینا كۆپی راپۆرتێكی لەم بارەیەوە بڵاوكردووەتەوە تێیدا هاتووە كە رابیتەی لالیگا دەیانەوێت یریارێك دەربكەن كە بەكارهێنانی ڤار لە یارییەكانی وەرزی نوێی خولەكەیان سنورداربكرێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە بەرپرسانی لالیگا دەیانەوێت یاسایەك دابنێن كە یانەكان بۆیان هەبێت لەهەر یارییەك تەنها دووجار داوای بەكارهێنانی ڤار بكەن، لەرێگەی راهێنەرەكانیانەوە.

هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە ئەگەر داوای یانەكە ئەنجامەكەی لەبەرژەوەندیان بوو، ئەوا مافەكەیان لەدەست ناچێت و دەتوانن لە رووداوێكی تردا دووبارە داوای گەرانەوە بكەن بۆ ڤار.

لەئەگەری جێبەجێ كردنی ئەم یاسایە پیشبینی دەكرێت دووبارە رەخنەكان لەسەر ناوبژیوانەكان لالیگا دروست ببێتەوە، چونكە ناچاردەبن بۆسەرجەم رووداوە گومانەوییەكان پشت بەو تەكنەلۆژییایە نەبەستن.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا