لە چەند هەفتەی رابردوودا رۆژنامەكان بڵاویانكردەوە كە ڤینیسیۆس جۆنیۆر چەندین جار ئۆفەری یانەكەی رەتكردووەتەوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەبەرئەوەی داوای زیادكردنی مووچەكەی دەكات و دەیەوێت هاوشێوەی كیلیان مباپێ بێت بەڵام ئەو داواكارییەی لەلایەن فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكەوە رەتكراوەتەوە.
لە نوێترین پێشهاتدا، پێگەی مەدرید بەرشەلۆنە بڵاویكردووەتەوە، ڤینیسیۆس بڕیاریداوە بچێتە ركابەری و جەنگێكی گەورە لەگەل كەسی یەكەمی ناوی یانەی شاهانە كە پێرێزی سەرۆكە.
ئەو پێگەیە ئاشكرایكردووە، ئەستێرە بەرازیلییەكە پلانی ئەوەی داڕشتووە كە لە وەرزی نوێدا باشترین ئاستی خۆی پێشكەش بكات و جارێكیتر بیسەلمێنێت كە هەر خۆی ئەستێرەی یەكەمی ریاڵ مەدریدە.
نوسیویەتی، ئەو پلانەی ڤینیسیۆس لەپێناو ئەوەیە كە پێرێزی سەرۆك و سەرجەم ئەندامانی كارگێڕی ریاڵ مەدرید ناچار بكات مووچەكەی زیادبكەن لە بەرامبەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
رونیشیكردووەتەوە كە ئەم كارەی ڤینیسیۆس ژیرانە نییە چونكە ركابەری كردنی پێرێز كارێكی ترسناكە و هێڵی سوورە لەنێو یانەی شاهانە، چونكە پێشتر بینراوە كە چی بەسەر سێرجیۆ رامۆس و دی ماریا و ئۆزێلدا هاتووە.