چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری بایەر لیڤەركوزن پێش روبەروبوونەوەی لایپزیگ دوپاتیكردەوە، را‌هێنەری لایپزیگ كوالیێتییەكی باش و كەسایەتییەكی بەهیزی هەیە، یارییەكەشیان وەك و یارییەكەی چامپیۆنز لیگ دەبێت و قورس دەبێت.

باسی لەوەشكرد، بەو پەری خۆشحاڵییەوە چاوەڕێیی یەكەم یاری ئەم وەرزەی خولەكە دەكەن لە یاریگای خۆیان و دڵنیان كە هاندەرێكی زۆر دێن بۆ ئەوەی چێژ لە یاریكردنیان ببینن.

دوپاتیشیكردەوە، جۆناسان تا بە شێوەیەكی سەرەكی بەشداری یارییەكەیان دەكات و موكیلێی بۆ یەكەم جار لە پێكهاتەی یانەكەیان ەبێت.

ئەلۆنسۆ وتیشی: ئێمە ئارامین، دڵخۆشین بە پێكهاتەكە، ئێمە ڕكابەرییەكی زۆرمان هەیە بۆ هەموو پۆستێك، بەو هۆیەوە تەنها تەركیزمان لەسەر خۆمانە و گوێ بە هیچیتر نادەین.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا