دانی ئۆلمۆ، یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی بەرشەلۆنە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كادینا كۆپ وتی: لەم هاوینەدا بە یاریزانە نایابەكان پێكهاتەكەمان بەهێزتر كردووە، ئەوان یارمەتیدەری تیپەكە دەبن.
ئاماژەی بەوەشكرد، گرێبەستەكانی بەرشەلۆنە لەم هاوینەدا باشترن لە گرێبەستەكانی ڕیال مەدرید، بەرشەلۆنە بەردەگچی و راشفۆرد و خوان گارسیای گواستەوە، كە سەرجەمیان یاریزانی نایابن.
دەشڵێت: ئامانجمان روونە كە بەدەستهێنانی سەرجەم نازناوەكانە، بە تایبەت نازناوی چامپیۆنز لیگ، هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی وەرزی ئایندە ببینە پاڵەوانی ئەوروپا.