
بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەرووی یەكببنەوە.
یارییەكە لە كاتژمێر 10ی شەودا لە وڵاتی سعودیە بەڕێوەدەچێت و هەر یانەیەك بردنەوە بەدەستبهێنێت دەبێتە براوەی نازناوی پاڵەوانێتییەكە.
ریاڵ مەدرید لە قۆناغی پێش كۆتاییدا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر ریاڵ مایۆركا بەدەستهێنا و گەیشتە یاری كۆتایی، بەرشەلۆنەش لە هەمان قۆناغدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئەتلەتیك بلباوی بردەوە.
یانەی شاهانە لە مێژوویدا تا ئێستا 13 جار بووەتە براوەی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و دوایین جاریش لە ساڵی رابردوودا بوو كە بووە پاڵەوان.
یانە كەتەلۆنیەكەش خاوەنی زۆرترین نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیایە لە مێژوو بە بردنەوەی 14 نازناو، كۆتا جاریش كە نازناوەكەی بەدەستهێنا لە ساڵی 2022دا بووە.