كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید پێش یاری یانەكەی بەرامبەر سۆسیداد لە كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، دوای تەواوبوونی یارییە نێودەوڵەتییەكان یاریزانەكانی یانەكەی بەپەرۆشیەوە گەڕاونەتەوە و دەیانەوێت بەردوام بن لەسەر ئاستە بەرزەكەیان.
ئەنچیلۆتی وتی: سەرسام نیم بەو كارانەی بێلینگهام ئەنجامیدەدات چونكە ئەو یاریزانە پێشتریش لە دۆرتمۆند ئاستێكی نایابی پێشكەشكردووە و ئێستاش دڵخۆشە بەو رۆڵەی لە یاریگادا پێمداوە.
وتیشی: دڵنیانیم لە كاتی گەڕانەوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر بۆ یاریكردن بەڵام هەنگاوەكانی چارەسەر كردنی بە باشی ئەنجامدەدات و بەهیچ شێوەیەكیش مەترسی لەسەر دروست ناكەین.
دەشڵێت، یارییەكی گرنگمان لەبەردەمدایە بەرامبەر تیپێكی رێكخراو، دەبێتە بە باشترین پێكهاتەوە رووبەڕووی سۆسیداد ببینەوە تا هیچ خاڵێك لەدەستنەدەین.
رونیشیكردەوە كە فێرلاند مێندی ئامادەنییە بۆ یاریكردن و هەر كاتێك بەڕێژەی لە سەدا سەد ئامادەبوو بۆ یاریكردن ئەوا بەشداری پێدەكەن، سیبایۆس چاكبووەتەوە و بۆ ئەم یاریە ئامادەیە.