ئەندریك فیلیپی یاریزانی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی پاڵمێراس لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند : پێلێ، هێشتا ناوازەیە، كەسیش لەو كارەی كە كردوویەتی نزیك نابێتەوە، هەروەها هاندەرێكی گەورەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالیە.

هێرشبەرە بەڕازیلییەكە روونیشیكردەوە : میسی ئەرجەنتینی ناوازەیە، ئەو باشترینی جیهانە، یاریكردن بەرامبەری و بینینی لە نزیكەوە دەبێتە ئەزموونێكی نایاب.

ئاماژەی بەوەشكرد كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی نمونەی باڵای ئەوە هەروەها جەختیشی كردەوە كە زۆرسەرسامە بەو یاریزانە ، هەرچەندە بەرامبەر میسی یاری دەكات بەڵام بە رۆنالدۆ سەرسامترە.

ئیندریك ساڵی رابردوو گریبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە واژوو كرد بەڵام بەهۆی بچووكی تەمەنی نەیتوانی پەیوەندی بە یانەكە بكات و وابڕیارە لە مانگی شەشی ساڵی 2024 پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە بكات، ئەو كاتەی كە تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ .


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە