وابڕیارە لە 21ی مانگی 12ی ئەم ساڵ لە هەفتەی 16ی خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە لە یاریگای سیرامیكا ببێتە میوانی یانەی ڤیاریاڵ، بەڵام بەهۆی رێككەوتنێكی بازرگانی لەنێوان یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكا و ئیسپانیا ئەگەر هەیە یارییەكە لە میامی بەڕێوەبچێت.

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا راگەیاندرواێكی لەم بارەیەوە بڵاوكردووەتەوە تێێدا هاتووە كە رەزامەندن بە ئەنجامدانی ئەو یارییە لە وڵاتی ئەمریكا.

هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە كە بۆ ئەنجامدانی ئەم یارییە لەدەرەوەی خاكی ئیسپانیا پێویستی بە رەزامەندی یوفایە، هەربۆیە بڕیاریانداوە بۆئەم مەبەستە پەیوەندی بە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە بكەن و رەزامەندی ئەوانیش بەدەست بهێنن.

 

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا