رەمەزان سوبحی یاریزانی میسڕی و یانەی پیرامیدزی وڵاتەكەی پاش گەڕانەوەی لە یارییەكی دۆستانە لە توركیاوە بۆ میسڕ لە فڕۆكەخانەی قاهیرە بە هۆكارێكی سەرنجڕاكێش دەستبەسەر دەكرێت.
ئەستێرەكەی پیرامیدز لە یاری یانەكەی بەشداری كرد كاتێك بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە تراكتۆری ئێرانیان بردەوە، پاش ئەوەی توركیاشیان بەجێهێشت و گەیشتە خاكی میسڕ بەهۆی فێڵ كردن لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا.
پێشتر دۆسیە بۆ بابەتەكە كرابوەوە لە كاتێكدا لەگەڵ شاندی یانەكەی لە توركیا بوو فەرمانی دەستگیركردن بۆ سوبحی دەرچوو، میدیاكانی میسڕیس بڵاویانكردەوە، بابەتەكەش بە جۆرێك بووە یاریزانەكە فێڵێكی گەورەی ئەنجامداوە و گەنجێك بە ناوی یوسف لە جێی ئەو تاقیكردنەوەكانی ئەنجامداوە لە زانكۆیەكی گەشتیاریدا، دواتر دەركەوتووە یاریزانەكە بە كرێی گرتووە و لە جێی خۆی ناردوویەتی بۆ تاقیكردنەوەكان.
یوسفی 23 ساڵان دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، دادوەری دۆسییەكەش هەموو بەڵگەكانی كۆكردووەتەوە و لە كۆتایدا بڕیاری دەستگیركردنی ئەستێرەكەی یانەی پیرامیدزی داوە و تا ئێستاش یانەكەی و نزیەكەكانی سوبحی سەبارەت بە دۆسییەكە بێدەنگن، بەڵام میدیا میسرییەكان باس لەوەدەكەن پیرامیدز لەلایەن دەستی یاساییانەوە لێكۆڵینەوە بۆ دۆسییەكە دەكەن.