یاریزانانی یانەی هەولێر بۆ دووەم رۆژی لەسەر یەك بایكۆتی راهێنانەكانیان كرد ئەوەش پاش ئەوەی یاریانەكان بێدەنگیان شكاند و رایانگەیاند شایستەی داراییان وەرنەگرتووە لە دۆخێكی خراپی ژیاندان .
بەڵام لە دووەم رۆژی راهێنانەكاندا ئاسۆ رۆستەم و پێنج یاریزانی پیشەگەر كە لە سەرەتادا سەرجەم شایستە داراییەكانیان وەرگرتبوو راهێنانیان ئەنجام دا.
ئەمەش لە كاتێكدایە یانەی هەولێر رۆژی هەینی داهاتوو لە خولی ئەستێرەكانی عێراق رووبەرووی یانەی تەلەبە دەبێتەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی.
یانەی هەولێر لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكان لە كۆی ئەنجامدانی پێنج یاری خاوەنی تەنها چوار خاڵە و لە پلەی 17ی ریزبەندیە و یاری رابردووش لەبەردەم هاندەرانی بە یانەی زاخۆ دۆڕا.