ئەنتۆنی لەگەڵ ئەلیخاندرۆ گارناچۆ و جادۆن سانچۆ و تایرێل مالاسیالە ئێستادا بەجیا راهێنان دەكەن و وا بڕیارە ریزەكانی مانچستەر یونایتد بەجێبهێڵێن، یاریزانە بەڕازیلییەكە كە وەرزی رابردوو لەگەڵ ریاڵ بیتس درەوشایەوە، لە ئێستادا چەنیدن یانە چاویان لە گواستنەوەیەتی بەڵام دەیەوێت لە ئەوروپا بمێنێتەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، یانەكانی بۆتافۆگۆ و ساوپاولۆی بەڕازیلی پەیوەندیان بەو یاریزانەوە كردووە، بەڵام رۆژنامەكانی بەڕازیل بانگەشەی ئەوە دەكەن هێرشبەرەكە بڕیاری كۆتایی خۆیداوە كە نەگەڕێتەوە وڵاتەكەی و دەیەوێت لە ئەوروپا بەردەوام بێت لە یاریكردن.

ئەمە لە كاتێكدایە ناوی ئەنتۆنی 25 ساڵان بە نەسڕی سعودیەوە دەبەسترێتەوە و باس لەوەدەكرێت یاریزانەكە نزیكە لەو یانەیە، پێشتریش یانەی لایپزیگ تەواوی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی خستبووەگەڕ بەڵام خواستی خۆی پەیوەندیكردنە بە یانەیەكی بەشدار لە چامپیۆنز لیگ بۆ وەرزی داهاتوو.

نرخی یاریزانەكە لە بازاڕی گواستنەوە بە 35 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت، مان یونایتدیش دەیەوێت بە فرۆشتنی لەگەڵ چەند یاریزانێكی تری تیپەكەی پارەی گواستنەوەی هێرشبەرێكی ژمارە نۆ كۆبكەنەوە.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا