ئینیاكی ویلیامز پاش وازهێنانی دیماركۆس بووە كاپتنی یانەی ئەتلەتیك بلباو، هێرشەبەرە 31 ساڵانیەكە دڵخۆشی خۆی بە وەرگرتنی ئەو پۆستە دەربڕی و شانازی بەوەشەوە كرد یەكەمین رەشپێستە لە مێژوودا ببێتە كاپتنی یانە باسكییەكە، باسی لەوەشكرد لە خێزانێكی سادەی كۆچبەرەوە گەیشتووە بەو ئاستە ئەوەش وادەكات شانازی بە خۆیەوە بكات.
سەبارەت بە هاوینە سەختەكەی نیكۆ و ئۆفەرەكەی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی براكەی روونیكردەوە، دەنگۆی زۆر لەسەر براكەی هەبووە بەڵام زۆربەیان دووربوون لە راستییەوە.
وتیشی: سەرەڕای چەندین ئۆفەری تیپە گەورەكان، پێدانی بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بەڵام براكەم ئەتلەتیكی هەڵبژارد، بە پێگەیشتنێكی زۆرەوە بڕیاری دا سەرەڕای ئەوەی ژاوەژاوی دەرەكی و فشارێكی زۆر لەسەری هەبوو وەك تێكدانی دیوارەكان و شكاندنی پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەكەی، بەڵام ئەو بابەتە بە پێچەوانەی بیركردنەوەی بەرشەلۆنە لە بەرژەوەندی بلباو شكایەوە.
وتیشی: زۆرێك لە یانەكان ئەویان دەویست، هەندێك جار ناچار بووم ئارامی بكەمەوە چونكە لە هەندێك شت دڵتەنگ بوو، پەیوەندی تەلەفۆنی و پەیوەندی ڤیدیۆیی زۆرمان هەبوو، هاندەرانی وەرزشی دەبێت لەوە تێبگەن كە بڕیارێكی لەو شێوەیە ئاسان نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، نیكۆ بەبێ فشار ئەو بڕیارەی داوە و لە یەكەم یاری لالیگادا لە سان مامێس پێشوازییەكی گەرمی لەلایەن هاندەرانەوە لێ دەكرێت، دەشكرێت وەك جولێن گێرێرۆ میراتێكی بەردەوام لە ئەتلەتیك بلباو دروست بكات و ببیتە ئەفسانەیەكی یانەكە.