سیروان سەعید -- گەرمیان

لە خوولی بنكەكانەوە بۆ خوولی پلە دوو و لە پلە دووەوە بۆ پلە یەك و لە پلە یەكیشەوە بۆ خوولی نایابی كوردستان .

یانەی وەرزشی ڕزگاری دوای چەندین ڕوو بە ڕوو بونەوەی بەهێزو كۆڵنەدانی یاریزانان و ڕاهێنەر و كێ بڕكێیەكی زۆر لە یاریەكانی خوولی پلە یەكی كوردستان دوا جار بەرهەمی ئەو ماندوو بوون و كێ بڕكێیەی ئەم وەرزەی خوولی پلە یەكیان چنیەوە و بۆ یەكەم جار خۆی گەیاندە خوولی نایابی كوردستان .

یانەكە بە تەنها نا بەڵكو هاندەرە دلسۆزەكەی شان بە شانی یاریزانان بێ لێبڕاوانە هانی تیپەكەیان دەدا بۆیە ناوی هاندەران نراوە یاریزانی ژمارە 12 بەڵێ ئەو هاندەرە زۆرو حەشاماتەی ئەمڕۆ كە ئامادەی كۆتا یاری یانەكەیان بوو دلسۆزی خۆیان بۆ یانەكە سەلماند . هاندەران دەوری كاریگەریان هەبوو لە سەر خستنی یانەكەیان چ لە یاریگای خۆیانداو چ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بۆیە ببونە یاریزانی ژمارە 12 .

بۆیە لە دوا گەڕو دوا یاری خوولی پلە یەكی كوردستان ڕزگاری لە نێو ئاپۆرای هاندەراندا لە یاریەكی چارە نوسسازدا میوان داری یانەی شۆرجەی كرد .

لەم یاریەدا كە یانەی ڕزگاری پێویستی بە تەنها خاڵێك هەبوو تا خۆی بگەیەنێتە خوولی نایابی كوردستان .

دەرنجام ڕزگاری یاریەكەی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی خۆی كۆتای پێ هێناو خەونی لە مێژینەی هاندەران و یاریزان و ڕاهێنەری بە دی هێنا هەر ئەمە نا بەڵكو لەگەڵ لێدانی فیكی كۆتای یاریەكە هاندەران ڕژانە نێو گۆڕەپانی یاریگاو لەوپەڕی دڵ خۆشیەوەو شان بە شانی یاریزانان ئاهەنگی سەركەوتنیان گێڕا . بەڵێ ڕزگاری بۆ خوولی نایاب .

No description available.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە