
دیدرۆ (١٧١٣-١٧٨٤)
مارتین جانکێنز
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
دیدرۆ
دەنیز دیدرۆ،لەساڵی۱۷۱۳لەلانگریچامپانی هاتووەتەدنیاوە. وابڕیاربووەشوێنی مامی لەپۆستە گرنگەکانی کڵێسا بگرێتەوە و بۆئەوە لەتەمەنی ١٣ساڵی بەنەریتی پەیوەندیکردن بەپیاوانی ئایینی،سەریان بۆ چاککردووە،بەڵام دوای تەواوکردنی خوێندن، ژیانی ناباوی هونەری و بۆهیمیان لایڤیلەپاریس هەڵبژارد. لە ساڵی١٧٤١ئەنتوان شامپیونیخزمەتکاری ناسیوە. باوکی ڕازینەبووەو لەدێرێکدا زیندانیکرد. دیدرۆ هەڵاتوەو لە ساڵی١٧٨٣ زەماوەندی لەگەڵ ئەنتوانکردوەوبەوەرگێڕان لەئینگلیزییەوەبژێوی پەیداکردووە. ڕەنگە نەتوانین بەهاوسەرێکی تەواو وەفاداری بزانین، بەڵام بەهۆیپێویستیبوونی بەهاوڕێی فکری،پەیوەندی بەخاتوو دو پویزیوو سۆفی ڤۆلانکردوە. لەکتێبی «برازایڕامو» نووسی: «بیرکردنەوەکانم سۆزانی منن.»
دیدرۆلەژیانیدابەڕەخنەگری هونەری و بەڕێوەبەری ئینسکلۆپیدیا ناسراوە. ڕۆڵی دووەم لەڕوانگەی سیاسییەوە نیگەرانکەر بوو. سەرەتا ئینسکلۆپیدیا مۆڵەتی پێدراوە، پاشان قەدەغەکراوە، دواتر ئازادو قەدەغەکراوەتەوە تا بەڕێوەبەرەکانی بڕستییان لێبڕاوە و وتوویانەدوابەرگی بەفەرمی لەسویسرا بڵاودەبێتەوە. لە ساڵی١٧٦٦ بڵاوکەرەوەی ئینسکلۆپیدیا ڕەوانەی باستیل کرا.
بەپێی کتێبی «دیالۆگ لەگەڵ مارشاڵ»(١٧٧٦)،دیدرۆ مانگێک (لە وینسن، نەک باستیل) زیندانیبووە. دیدرۆ لەوکتێبەدا هەوڵیداوە بەخوێنەرانی دینداری خۆی بسەلمێنێت، بێ خوایەکی وەک ئەو دەتوانێت مرۆڤێکی بەڕێزبێت، بەڵام ئەنجامگیریی بەمشێوەیە:
مارشاڵ: «بەڕاست، ئەگەر دەبێت لەبەردەم سەرۆکی دادگا دانبەوەدابنێی کردوتە، دانی پێدادەنێیت؟»
دیدرۆ: «تاتوانیم هەوڵمداپاساو بۆکارە دڕندەییەکانیان بێنمەوە.»
مارشاڵ: «هەی ترسنۆک! ئەگەر لەناونوێنی مردندابی، مل بۆ ڕێوڕەسمی دادگا دەدەیت؟»
دیدرۆ: «نەمتوانی بەرەنگاری ببمەوە.»
مارشال: «وای! ئەی دووڕوو، ئەی چەقۆکێش!»
دیدرۆ لە ساڵی١٧٦٥ کتێبخانەکەی به کاسرین ئیمپراتریس ڕوسیه،لەبەرامبەر بڕێکی کاش و ساڵانە و مافی بەکارهێنانی فرۆشتووە. مامەڵەکە سەریکێشایە گەشتکردنی بەتەنێی بۆدەرەوەی فەرەنسە، لە ساڵانی١٧٧٣ تا ١٧٧٤ سەرەتا بۆ هۆڵەندا، پاشان بۆ سانت پتروس بۆرگ و گەڕانەوەی بۆ هۆڵەندا. وادیارەدیدرۆسروشتێکی ئاسانکاری بووە. پازدەساڵ هاوکاری ڕۆسۆی کردووەتاناکۆکبوونیان(ڕۆسۆلەگەڵ کەس هەڵینەدەکرد) و پاشان توانی ساڵێکیتر هاوکاری بکات.دوای دابینکردنی دارایی، دیدرۆدواساڵانی تەمەنی لەخۆشگوزەرانییەکی ڕێژەییدا ژیاوە. تەمەنی لەڕۆسۆ و ڤۆڵتێر زیاتربووە لە ساڵی١٧٨٤ بەمردنی ئاسایی مردووە. (ماری- ئەنجلیک)یتاقانەی زەماوەندەکەی،داهاتووی زامنکردووە و زاواکەی ڤاندوڵ، لە ساڵی١٧٩٦ کۆبەرهەمەکەی بڵاوکردووەتەوە.
پیشەی نووسین
دیدرۆلەژیانیدا نوسینە فەلسەفییەکانی بۆهاوڕێکانی خوێندووەتەوەو بەدەستنوس بڵاویکردونەتەوە. بەگشتی هۆکار بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی دیدرۆ دوای مردنی زۆربوو. یەک، بیرۆکەکانی زۆر مەترسیداربوون. هێندە بوێرانە دەریبڕیوون، لەهەڵوێستی ماتریالیستی یان بێدینی نزیکبووە. تەنانەت ڤۆڵتێرلەگەڵ دژایەتی پیاوانی ئایینی، بانگەشەی بوونی(deist-ئایدیالی خوایدەکرد، بەڵام پەیوەندی بەکاری مرۆڤەوە نییە). تەنانەت دەربڕینی ڕوانگەی بێخوایی لەزمانی کەسایەتیەکی خەیاڵی، لەگەڵ دەسەڵاتی کڵێساو حکوومەت کێشەی بۆ دروستکردووە و تاکۆتایی ژیانی بەدەستییەوە ناڵاندویەتی.بەجۆرێکبیرۆکەکانی بەدیالۆگ (بەویستیخۆی، دیالۆگی نافەرمی) بڵاوکردووەتەوە و زۆربەی هاوسەردەمەکانیشی گرتووەتەوە. هەندێک دیالۆگ، وەک «گێژکردن»، وادیارە نوسخەی نائەسڵی دیالۆگی واقیعیبن. لەکۆتاییدا، دیدرۆتەواوگەرا (یان ڕاڕا) بوو: بەردەوام بەدیالۆگەکانیدا دەچووەوە تا کەم و زۆر بەدڵی بن. ئاکام، پێداچوونەوەی دیدرۆ،ئاڵنگاریی گەورەی ناوەندی زانستی فەرەنسەبووە.
تا ئاستێک دیالۆگەکانیسەرەتای ڕاستگۆن. لێرەدا دیدرۆ وەک کەسایەتییەک دەردەکەوێت و ڕاکانی دەخاتەڕوو. نموونەی،«دیالۆگی نێوان دالامبر و دیدرۆ»(١٧٦٩).دیدرۆ هەڵوێستێکی ماتریالیستی دەخاتەڕوو، ڕەنگەوەک ئارگومێنتێکی فرەلاپەڕە بەردەکان هۆشیاربن. تەکنیکی دیدرۆ لەدیالۆگەکانی دواتردا وردترە، دەتوانین بڵێین سەیرە. لەکۆتایی دیالۆگەکانی باسمانکردن، دالامبر پەسنی توانای ئارگومێنتەکانی دیدرۆ دەکات، بەڵام هەڵوێستی ناگۆڕێت. کەچی لە «ڕوئیای دالامبر»(١٧٦٩)، دالامبر دەبێتە وتەبێژی بۆچوونەکانی دیدرۆ، گەرچیلەمکاتەدا لەسەر کورسییەکەی خەودەیباتەوە. پاشان دکتۆر بۆردو و کیژۆڵە لیسپیناس دەڵێن دالامبر لەخەودا وڕێنەی کردووە،کەخەبەری دەبێتەوە، دەڵێن بنووبۆئەوەیلەدیالۆگەکەیان هەراسانیان نەکات. (بێ دالامبر،درێژە بەدیالۆگەکەیاندەدەن.) ئەم قاڵبە پەرچکەرەوەی بیرۆکەی زۆر نوێی دیدرۆیە کەئێمە فکریڕاستەقینەمان لەناخودئاگاماندا دەدۆزینەوە، لەکاتێکدا مێشک زەینمان دەگۆڕێت بۆ پێشکەشکردن بەعەقڵی هۆشیار. کەوایە، ئەوەی دالامبر لەناخودئاگاییەوەدەیڵێت، باوەڕی پێیەتی. بەمشێوەیە، واقیعیەت ئاڵۆزترە.
کتێبی «تەواوکەری گەشتەکەی بۆگانڤیل»(١٧٧٢)، باشترین نموونەی فەلسەفەی دیالۆگتەوەریەتی.دیدرۆ لەم دیالۆگەدابەرەوڕووی ئەوتیۆرەی سەدەی هەژدە دەبێتەوە، باسی «دۆخی سروشتی» مرۆڤی بەرایی و «مرۆڤی دڕندەی بەڕێز» دەکات، کە وابیردەکرایەوە لەودۆخەدا دەژی. ڕۆسۆ لەڕووی تیۆرییەوە لەبیرۆکەی دۆخی بەرایی مرۆڤ نزیکبوو. گریمانەی کرد، مرۆڤی بەرایی چۆنەو مرۆڤایەتی چۆن بەودۆخە شارستانیەیئێستای گەیشتووە. (جێگرەوەی پیاوانەت بیرنەبێت، ئەوان پەیوەست دەبن.)لەبەرامبەردا، دیدرۆبەنموونەیەکی واقیعی دەستپێدەکات-بۆگانڤیل پەسنی کۆمەڵی تاهیتی دەکات، (بەڵام بە بانگەشەیەکیبێئەدەبانەو ماددەکانیبوگانڤیل لەڕاپۆرتە بڵاوکراوەکەیدا لایبردوون،دەهێنێتەوە!)
دیدرۆ بەپێچەوانەی باو، بەشداربوانیئەم دیالۆگە نامۆن و بەپیتەکانی A و Bیدیاریکراون. ڕەنگە وایدابنێنB نوێنەری دیدرۆیە، چونکەپیتەکانی بۆ وتن لەوەزۆرترن، بەڵام دەبینین ئەم گریمانەیە ئەوەندە باوەڕپێکراو نییە. خاڵی دەستپێکی دیالۆگەکە، وتارەکانی سەرۆک خێڵێکی تاهیتییە کە ئیدانەی دەستێوەردانی ئەورووپییەکان لەدابونەریتی دانیشتوانە ڕەسەنەکان دەکات. ئەودەقە، وتارێکی فریودەرە بەشێوازی ڕۆسۆ (خودی وتارەکانی ڕۆسۆ هەرگیز موخاتەبە نین)، وا لەAی دەکات بڵێت، ئەم بۆچوونە زۆر ئەورووپیانە دیارە. لەوەڵامدا،Bدەڵێت، ئەم دەقە لەتاهیتی بۆ ئیسپانی و پاشان فەرەنسی وەرگێڕدراوە. دواتردەڵێت، دوێنێشەو سەرۆکی خێڵ دەقەکەی داوەتە ئۆرۆی وەرگێڕ بیکاتەئیسپانی تا بۆگانڤیل نوسخە ئیسپانییەکەی لابێت،کە بەوتوندییە ڕەخنە دەگرێت.
تەنانەت ئەو سەرەتایەش بیرۆکەی گەمژانەی مرۆڤی دڕندەی بەڕێز لاواز دەکات. یەکەم، وەرگێڕانی وتارەکە بیرماندێنێتەوە خودی ئەم چەمکە بەهۆی وەرگێڕانەوە فلتەری هەستەکانی ڕۆژئاوایبڕیوە که ئێمەی «مرۆڤی دڕندەی بەڕێز»،لەڕوانگەی ئەورووپییەکانەوە دەیبینین. دووەم، پێشنیازدەکات ڕۆسۆئاسا باوەڕ بەمرۆڤی دڕندەی بەڕێز بکەین ساویلکەیی یان خۆڕسک نییە، بەڵکوبۆنموونە دەتوانێت پێشتر وتارێک ئامادەبکات.
بەشی بەرچاوی ئەم وتارە بریتییە لەدیالۆگی نێوان «ئۆرۆ» (وەرگێڕی تاهیتی)و «قەشە بۆنگاڤێل». قەشەلەماڵی ئۆرۆیە و ئۆرۆ پێشنیازی بۆدەکات لەسێ کچەکەی یان هاوسەرەکەی یەکێکیان بۆ سێکس هەڵبژێرێت. قەشە بەناوی ئایین و ڕەبەنیەکەی ڕازینابێت. ئۆرۆیکچە بچووکی لێیدەپاڕێتەوە ئەوچاکەیەی لەگەڵدا بکات،چونکە خوشکە گەورەکانی منداڵیان هەیەو ئەو نییەتی، ئەوە شەرمەزاری دەکات. قەشە تەسلیم دەبێت، لەکاتێکدا هەستبەتاوان دەکات (دواتر سێکس لەگەڵ هەردوو کچەکەی تر و هاوسەرەکەی ئۆرۆ دەکات). لەدیالۆگی دواتر، ئۆرۆ داکۆکی لەجۆرێک ئیتێک دەکات کە مرۆڤەکان بەئازادی پەیوەندییەکانیان دیاریدەکەن، قەشە بەناچاری دانیپێدابنێت ئەورووپییەکان بەڵێنی پەیوەندیی درۆ دەدەن.
لەم دیالۆگەدا، لەسەر داوای A، Bیکۆتایی بەقسەکانی دێنێت تا جارێکیتر چیرۆکی پۆلی باکێر (کە لەڕاپۆرتێکی بنجامین فرانکلین وەرگیراوە) بگێڕێتەوە. سەرەتا پیاوێکی ناوچەکە پۆلی باکێر فریودەداو دووگیان دەبێت، لەدەرەوەی هاوسەرگیری پێنج منداڵیدەبێت، کە بەخێر بۆ نیوئینگڵاند دەیانبینێت، هەرچەندە بەردەوام لەدادگاکاندا مەحکوم دەکرا.لەکۆتایی دیالۆگەکەدا پێشنیاز دەکرێتA و Bیپەیوەندی بەژنانەوە بکەن. ئەو ئاڵوگۆڕکردنەیبۆچوونە، سەرنجڕاکێشە:
A: «دەڵێی چی، دیالۆگی نێوان قەشە و ئۆرۆیان بۆ بخوێنینەوە؟»
B: «دەزانی ئەوان دەڵێن چی؟»
A: «چووزانم.»
B: «بیرلەچی دەکەنەوە؟»
A: «لەوانەیە بەپێچەوانەی ئەوەی دەیڵێن.»
لەناکاو بیرمان دێتەوە دیالۆگی ئۆرۆ و قەشە، کە بەشی زۆری دەقەکەیە، لەنێوان دوو پیاوەو تاکە دەنگی ژنانەی بیستراو، دەنگی کچە بچووکەکەی ئۆرۆ و پۆلی باکێرەو پۆلی باکێر بەگژ باوکسالاریدا چووەتەوە و بەرگەی وەسوەسەی ئەوکچەی گرتووە، بەڵام هاوکات هەوڵەکانی بۆ ژیان لەگەڵ دەرئەنجامەکانیدا شەرمەزاریکرد. ئۆرۆش باوکسالارە. دەربارەی ژنەکانی بەقەشە دەڵێت: «ئەوانە ژنمن، پێشنیازیان دەکەمبۆتۆ. ئازادن و خۆیانتپێشکەش دەکەن.» گوماندەکرێت بەشی سەرەتای ڕستەکە لەبەشی دووەم وردترە. دیدرۆهەمیشە جەختدەکاتەوە دووگیانی ئاکامی ئازادی سێکسە: بەدیوێکیتر، پیاو تەنها چێژ دەبینێت، لەکاتێکدا ژنیش بەگژ ئاکامیدا دەچێتەوە. بەپێی ئەومۆدێلە، ڕەنگە ژیان لە«باریئاسایی» بۆپیاوان بژاردەیەکی لەژنان زۆرباشتربێت،بەڵام ئەگەر ژنان لەدەرەوەی بیرکردنەوەیان شتێک بڵێن، دڵنیادەبینA و یBهەردووکیان، واقیعیەتی بیرکردنەوەیان دەردەبڕن؟ ڕەتکردنەوەی بەرپرسیاریی،تاکەناتەواوی ئەم دیالۆگەیە: «مەرج نییە بۆچوونەکانی ئەم دیالۆگە، بۆچوونی نووسەر یان ئاخێوەران بن.»
فەلسەفەی واقیعی
ڤۆڵتێر و ڕۆسۆ دەیانزانی بیرلەچی دەکەنەوە.هەوڵیاندا ئەوانی تریش وابیربکەنەوە. ڕەنگە دیدرۆزانیبێتی بیرلەچی دەکاتەوە، بەڵام بۆچوونەکانی لەدیالۆگی دواتر جیاوازو دژن، ئینجادەیانهاڕێت. دەریدەخات دیدرۆ بەواقیعترین مانا فەیلەسوف بوو،عاشقی حیکمەت. عاشقی واقیعیەتەکان، بۆ ئینسکلۆپیدیا کۆیکردوونەتەوە، بەڵام بیرۆکەکانیشی گەڕاندەوە، دانبەوەدادەنێت بەپێچەوانەی ڕاستی، کۆتایی نین و زۆرجار مرۆڤەکان کەمتەرخەمن لە لێکۆڵینەوە لەبیرۆکە ناکۆکانیبە بیرۆکەکانیان. لەبری وتنی بڵێین دەبێت بیرلەچی بکەینەوە، دیدرۆ،سوکراتئاسا، هانیدەداین بیر لەخۆمان بکەینەوە. بۆیە، لەوانەیە هاودڵی ئەوانەی کردبێت، دەنگیان بۆ قبوڵنەکردنی لەپانتیۆندا. لەڕاستیدا، دوورنییە خۆشی دەنگی نەدابێت.
iran-emrooz