لەڕوانگەی چینایەتیەوە
عوسمان زیندانی
لەشەڕی ناوخۆدا لایەنە ناکۆکەکان دەیان وشە و زاراوەیان بۆ سوکایەتی کردن و دژایەتیکردن بەیەک هێنایە ناو زمانی کوردیەوە ،لایەنێک بەوی دەوت (دزی گومرگ) لایەنەکەی تر دەیگوت (کارەبا دز) لە واقیعدا هەردوکیان ڕاستیان دەکرد.
لەگەڵ پرۆسەی بەتایبەتکردنی بواری کارەبا (دزینی کارەبا) ش دەستی پێکردوە بەڵام ئەم جارەیان هەردووکیان پێکەوە و بەپێی بڕیار و سیاسەتی ئاشکرای خۆیان کە فرۆشتنی کارەبای نیشتمانی بوو بەکەرتی تایبەت کەخۆیان لەژێرەوە شەریکە بەشی ئەم تاڵان فرۆشتنەی سامانی کوردستانن.
حکومەتی کار بەڕێکەر لەجیاتی کارەکان بەئاسانی بەڕێبکات بۆ هاوڵاتیان دێت بەئاشکرا باری سەرشانی هاونیشتمانی گرانتر دەکات.
لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا نرخی یەک یەکەی کارەبای گرانکردلەسەر هاوڵاتی ئەگەر تا سنوری بەکارهێنانی (٤٥٠)یەکە بە (١٨)دینار لەسەرو ئەمەوە نرخەکەی زیاتر دەبێت کە ئاشکرایە هیچ خێزانێکی چوار کەسی ناتوانێت بەو بڕە کارەبایە پێداویستیەکانی ژیان دابین بکات.
دواتر یەک وەحدەی کارەبای لەسەر بازاڕ وکاسبکاران گرانکرد تا ئەوەی یەک یەکەی کارەبا گەیشتە (١٥٦)دینار دواتر نرخی کارەبای لە سەر باخەکان زیاد کرد ئێستا هاتوە لەژێر ناوی کارەبای (٢٤)سەعاتی نرخی کارەبای بۆ یەک یەکەی کارەبای زیاد کردوە بۆ (١٧٥)دینار لە هەولێر و )(١٥٦)دینار بۆ سلێمانی و(٦٠)دینار بۆ دهۆک لەیەکەی نیشتەجێبوونەکاندا کەپێی دەڵێن (سیتەیەکان).
دیارە هەموو هاونیشتمانیان لەگەل ئەوەن کەکارەبای (٢٤)کاتژمێری هەبێت و وەبڕی پێویستی پێ بدرێت چونکە ژیانی ئەم سەردەمەو ومرۆڤی هاوچەرخ کارەبای وەک پێداویستیەکی سەرەکی و ڕۆژانەی دەوێت بۆ پڕ کردنەوەی پێداویستیەکانی ژیان ، لەهەماکاتدا بۆ بەڕێکردنی کاروباری ئیداری و کاسبی و بازگانی و ڕەفاهیەتی ژیان .
بەڵام حکومەت وەک چۆن قەیرانی کەمی بەنزینی دروست کرد بۆئەوەی نرخەکەی بەرز بکاتەوەو کردیشی ،ئاواش خۆی قەیرانی کەمی کارەبای دروست کردووە ئەگینا بۆچی دەیفرۆشێت بەکەرتی تایبەت کەهەرێم خۆی خاوەنی ژێرخانێکی فراوان و پتەوی کارەبایەلە بوونی ویزگە و عەمود و هێڵی کارەباو دەستی کاری شارەزا ودەیان هەزار کارمەند و کرێکار وئەندازیارە.
بەڵام لەبەر ئەوەی هەندێک بەرپرس پشکیان هەیە ئەم. کارەیان کردوە. و ئێستا دەیانەوێت لەڕێگەی جیاوازی دروست کردن لەنێوان ژیانی هاونیشتمانییدا نرخی کارەبا بەرزتر بکەنەوە.
لێرەوە ئەو خێزانانەی کەلە سیتیەکاندا ناژین دەبێت چاوەڕێ کەمی کارەبا بن هەمیشە بەدیارە مولیدە ونرخی گرانی مولیدە وەبن ،لەسیتیەکانیشدا بەنرخی گرانتر و بەدڵنیایەوە خاوەن. کۆمپانیاکان بەمەوە ناوەستن لە داهاتوودا نرخی کارەبا گرانتر دەکەن وەک چۆن لە چەندی ساڵ پێش ئێستا حزبی شیوعی کوردستان. بەیاننامەی دەرکرد و هۆشداردا بەهاوڵاتیان. وچەندین. چالاکی سیاسی و جەماوەری وئیعلامی ئەنجامدا تاکو کارەبای نیشتمانی نەفرۆشرێت بەکەرتی تایبەت ئەمە پێویستی ڕۆژانەی خەڵکەو لەداهاتودا نرخەکەی گرانتر دەبێت و قسەکانیشمان ڕاست دەرچوو .
ئێستا حکومەت بە بڕیار جیاوازی لەنێوان شارەکان و لەناو شارەکانیش لەنێون گەڕەکەکاندا دروست دەکات لەڕێگەی یاری کردن نرخ و بڕی دابینکردنی کارەباوە بۆیە دەبێت هاوڵاتیان هموویان پێکەوە هوشیارانە و بەیەک دەست دژی ئەم سیاستە چەپەڵەی حکومەت بن .
لەکاتێکدا کەحکومەت قەرزاری مووچە خۆرانەو بەپێی یاسا و ماف مووچەی دابین نەکردووە بۆ یان بەڵام نرخی کارەبایان لەسەر زیاد دەکات .
پێویستە کارەبا (٢٤)کاتژمێری بێت بۆ هەمووان لەهەموو پارێزگاکاند
جیاوازی نەبێت لەنێوان گەڕەک وسیتیەکاندا چ لەنرخ وچ لەبڕی دابینکراوی کارەبا .
هەموو خێزانێک لەیەنی کەم بڕی (١٥٠٠)یەکەی کارەبای دەوێت بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانینابێت نرخی کارەبا نیشتمانی بێت یان. کەرتی تایبەت بۆیەک یەکەی کارەبا لە (١٨)دینار زیاتی بێت .
بۆ کاسب. و بازاگانی نرخەکەی لە سنورێکدا بێت کە کاسبکار و خاوەنکار بتوانیت درێژە بەکارەکانی بدات و دەبێت بەشێوەی تێاعدی بێت ناکرێت دوکاندارێ وەک گارکەیەکی مامناوەند وئەویش وەک گارکە وپرۆژەیەکی بازرگانی وپیشەسازی گەورە بەیەک نرخ بێت .
عەدالەت وموفپەروەری وا دەخوازێت حکومەت دەست هەڵبگرێت لەم. شەریکایەتیەی خاوەنکاران و بواری پێداویستی کارەبا لەئەستۆی خۆی بێت و بەنرخی هەرزان. دابینی بکات.
چونکە کارەبا یەکێکە لە مافە سەرەتاییەکانی مافی مرۆڤ و دەبێت بۆی دابین. بکرێت نەک بکرێتە کاڵای بازرگانی بەسەر ژیان. وگوزەرانی خەڵکە وە کەبەڕاستی دەبێت هەلوێستی جدی هەبێت لە ڕووی سیاسیەوە دژی ئەم. گرانیەی حکومەت لەهەموو کەناڵەکانی جەماوەری وئیعلامی و ڕێکخستنی خەڵکە وە دژ بەم سیاستە نەگریسە .