هەرلە ساڵی ١٩٩٢ە وەو لەیەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان تابە ئەمرۆ دەگات، لەم هەرێمەدا هەڵبژاردنێک ئەنجام نەدراوە کە جێی ڕەزامەندی زۆرینەی دەنگدەرو قەوارە سیاسییەکان بێت.
، ئەویش بەهۆی پێرەو نەکردنی مەرج و پێداویستییە باوەکانی هەڵبژاردنێکی خاوێن کە بریتین لە:
* یاسایەکی هەڵبژاردنی دروست کە هەموولایەنەکان لەسەری کۆک بن.
* هەبوونی سەرژمێرییەکی ڕێکوپێک کە هەموو ئەو هاوڵاتیانە بگرێتە خۆ کەمافی دەنگدانیان هەیە وپوختەکراو بێت لە ناوی دوبارەو کۆچکردوان و بێگانە.
* ڕەخساندنی هەلومەرجی یەکسان بۆ هەموو کاندیداو قەوارەیەکی سیاسی.
* رێگری کردنی یاسایی لە هەموو سود وەرگرتنێکی نارەوا لە ماڵی سیاسی و دامەزراوەکانی دەوڵەت.
* جێگیر کردنی کاتێک، بۆ هەڵبژاردنی هەریەک لە ئەنجومەنەکان( پەرلەمان یان پارێزگاکان) کە دوانەکەوێت لەوکاتە.
* هەبوونی کۆمسیۆنێکی سەربەخۆو پیشەیی ، کە بەیەکسانی وپاکی هەڵسوکەوت لەگەڵ قەوارە سیاسی وکاندیداکاندا بکات.
بەداخەوە ، سەرەڕای کەموکوڕی لەهەموو ئەو مەرجانە، ئیتیلافی حوکمڕان و هەندێک لایەنی تر بەبێ ڕەچاوکردنی مەرجە یاساییەکانی کۆمسیۆنێکی سەربەخۆ و پیشەیی ،سەرقاڵی گیان وەبەرهێنانەوەی کۆمسیۆنە ماوە بەسەرچووەکەن کە لەخولی پێشوودا بە بەش بەشێنەیەکی بێبنەما بەم شێوەیە کورسییەکانیان دابەشکردبوو ( ٣ بۆ پارتی، ٢ بۆ یەکێتی، ٢ بۆ گۆڕان، ١ بۆ کۆمەل و١بۆ یەکگرتوو ،لە ٢کورسی بۆ نەتەوەکان ، هەریەکەیان بۆ پارتی و یەکێتی )بێت بەهەمان شێوە، سەرەڕای ناڕەزایەتییەکان دابەشیان کردۆتەوە.
ئەوەی زیاتر مایەی گاڵتەجاڕییە ، کات دیاریکراوە لە نێوان (٤ بۆ ١٥)ی مانگی نیسان بۆ پێشکەشکردنی (سی ڤی)، کەدیارە هەرکەس (سی ڤی) یش پێشکەش بکات ، رەنج خەسار دەبێت، ئەنجام هەر ئەوکەسانە وەردەگیرێن کە رێککەوتنی لەسەر کراوە.
ئەوەش ڕاستییەک دەسەلمێنی کە هەوڵەکانی شێواندنی ئەنجامەکان وساختەکاری ، بڕیاری پێشوەختەی بۆ دراوە.
نەکۆمسیۆنێکی لەو شێوەیە جێگەی متمانەیەو، و نە ئەنجامەکان بەپاکی دیاری دەکرێن، و بەوەش متمانەی خەڵک بە دەسەڵات و بانگەشەی بۆ دیموکراسی و هەڵبژاردن جێگەی باوەڕ دەبێت. لە ئەنجامدا بەشدارینەکردنی هاووڵاتیان چاوەڕوانکراو دەبێت.