​کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان بە توندی ئیدانەی سەرجەم ئەو پێشێلکارییانە دەکات کە بەرامبەر بە کەمئەندامانی سەنگەر دەکرێت. ئەم توێژە تێکۆشەرە کە بە «شەهیدی زیندوو» هەژمار دەکرێن، لەپێناو پاراستنی خاک، نیشتمان، شەرەف و کەرامەتی گەلەکەماندا چاو، دەست، قاچ و ئەندامانی لەشیان بەخشیوە.

​بەداخەوە، لە ئێستادا ئەم ئازیزانە بەدەست دواکەوتنی مووچەکانیانەوە دەناڵێنن و مووچەی مانگەکانی (١٠، ١١، ١٢)یان پێنەدراوە. ڕۆژانەش لەبەردەم بانکەکاندا بێوەڵام دەمێننەوە و دەسەڵات گوێیان پێ نادات. 

ئەمە لە کاتێکدایە کە دەبوو ڕێزی زۆر زیاتریان لێ بگیرێت و خزمەت بکرێن، نەک وەک بەشێک لە سیاسەتی برسی کردن، تووشی ئەم دۆخە بکرێن.

​کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی کوردستان، ئەم بێباکییە دەخاتە سەر سەدان تاوانی تری دەسەڵات بەرامبەر بە میلەتەکەمان.

​داواکارین لە دەسەڵاتدارانی هەرێم:

بێن بەدەم داواکارییەکانیان و بە زووترین کات مافە ڕەواکانیان جێبەجێ بکەن.

​ کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی کوردستان


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا