لە چوارچێوەی چالاکییە ئەکادیمی و زانستییەکانیدا لە وڵاتی چین، د. کاوە مەحمود بەشداریی لە دوو کۆنفرانسی گەورەی نێودەوڵەتی لە پەکین و زنجیرەیەک سەردانی زانستی بۆ ناوەندە ئەکادیمییەکانی شانگهای کرد:

١. کۆنفرانسی یەکەم: زانکۆی ڕێنمین (پەکین) ڕۆژی ١٧ـی مانگ، زانکۆی ڕێنمین (Renmin) لە پەکین —کە لە ساڵی ١٩٤٩ دامەزراوە— فۆرم و کۆنفرانسێکی گەورەی لەسەر بابەتی «مارکسیزم لە سەدەی بیست و یەکەمدا» ڕێکخست، کە تێیدا دەیان پرۆفیسۆر و ئەکادیمیست بەشدار بوون. لەم کۆنفرانسەدا، د. کاوە مەحمود لە دیبەیتی سەرەکی شانبەشانی دوو پرۆفیسۆری چینی و پرۆفیسۆرێکی بەریتانی بەشدار بوو، هەروەها بەشداریشی لە پانێڵەکانی دیکەی کۆنفرانسەکەدا کرد و بابەتی تایبەتی خۆی پێشکەش کرد.

لە میانی دانیشتنێکی مێزگرددا (گفتوگۆی سەر مێزی بازنەیی) کە لەلایەن پرۆفیسۆر «وانگ وێن» ڕاگری پەیمانگای چۆنگ یانگ بۆ دارایی و ڕاگری کۆلێژی سەرکردایەتیی جیهانی لە زانکۆی ڕێنمینی چینی سەرپەرشتی دەکرا؛ هەریەک لە وانگ فان (ڕاگری پێشووی کۆلێژی کاروباری دەرەوە و پرۆفیسۆر لە کۆلێژی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی جینان)، وانگ شین شێنگ (جێگری پێشووی سەرۆکی زانکۆی نانکای و ڕاگری کۆلێژی مارکسیزم، هەروەها د. کاوە مەحمود،  سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی دەستپێشخەریی شارستانیەتی جیهانی)، و جۆزێف ماهۆنی (توێژەری ئەمریکی و پرۆفیسۆری زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی نۆرماڵی ڕۆژهەڵاتی چین)، گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان ئەنجام دا سەبارەت بە تەوەری: «بونیادنانی گوتار و بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتیی فۆرمە نوێیەکانی شارستانیەتی مرۆڤایەتی».

٢. کۆنفرانسی دووەم: ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکان ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ـی مانگ، ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکان کۆنفرانسێکی دیکەی گەورەی ئەنجام دا، کە تێیدا زیاتر لە ٢٥٠ ئەکادیمیست و زانا لە وڵاتانی جیاوازی جیهانەوە (لەوانە: چیلی، ئیکوادۆر، پاراگوای، ئەرمینیا، فینلاند، پاکستان و ڕووسیا) جگە لە ئەکادیمیستە چینییەکان بەشدار بوون. د. کاوە مەحمود لەم کۆنفرانسەشدا بەشدار بوو و توێژینەوە و بابەتی دووەمی خۆی پێشکەش کرد.

٣. کۆبوونەوە و سەردانە زانستییەکان لە پەکین و شانگهای
هەر لە چوارچێوەی چالاکییەکانیدا لە پەکین، د. کاوە مەحمود لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستا و ئەکادیمیستانی بەشی زمانە بیانییەکانی زانکۆی پەکین کۆبووەوە و بیروڕایان سەبارەت بە پەیوەندییە ئەکادیمی و کولتوورییەکان ئاڵوگۆڕ کرد.
لە درێژەی ئەم گەشتە زانستییەشدا، لە ئێستادا د. کاوە مەحمود لە شاری شانگهایە بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار و سەردانی مەیدانی بۆ ناوەندە زانستییەکان؛ لەم سۆنگەیەوە ئەمڕۆ سەردانی ئەکادیمیای شانگهای کرد، هەروەها بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتووشدا سەردانی چەندین سەنتەر و ئەکادیمیای دیکەی زانستی بکات و زنجیرەیەک گفتوگۆی ئەکادیمی ئەنجام بدات.

 

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا