
بروسكەی ماتەمینی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
بۆ: هاوڕێ رەفیق و خانەوادە بەڕێزەكەتان
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینت (پاوان سادق )مان پێگەیی و لەناخەوە نیگەران و دڵتەنگ بووین، چونكە خانەوادە بەڕێزەكەتان هەمیشە لە نێو بزووتنەوەی نەهێشتنی چینایەتی و خەبات لە پێناوی ئازادیدا تێكۆشاون و بەردەوام لەم سەنگەرادا ماونەوە، ئێمە لە مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، ئەم پرسەیە بە پرسەی خۆمان دەزانین و ئومێدمانە دواین ناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەكەتان بیت، هاو خەمتانین و دڵنەوایتان دەكەین.
مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان 22/8/2026
