​لە ژێر ڕۆشنایی ڕێککەوتنامەیەکی گشتگیردا، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی تەقە لە نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لەگەڵ لێکتێگەیشتن لەسەر پڕۆسەیەکی یەکخستنی یەکتری بۆ هێزە سەربازی و کارگێڕییەکانی نێوان هەردوولا.

​خاڵە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنامەکە:

​کشانەوەی سەربازی: کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لە خاڵەکانی بەریەککەوتن.

​لایەنی تەناهی: چوونە ناوەوەی هێزەکانی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بۆ ناوەندی شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ، و دەستپێکردنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا.

​پێکهاتەی سەربازی: پێکهێنانی فیرقەیەکی سەربازی کە سێ لیوا لە هێزەکانی سووریای دیموکرات لەخۆبگرێت، لەگەڵ پێکهێنانی لیوایەکی تایبەت بە هێزەکانی کۆبانێ لە چوارچێوەی فیرقەیەکی سەر بە پارێزگای حەلەب.

​دامەزراوە کارگێڕییەکان: تێکەڵکردنی دامەزراوەکانی بەڕێوبەریی خۆسەر لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا، لەگەڵ جێگیرکردنی فەرمانبەرانی شارستانی.

​مافە نەتەوەییەکان: ڕێککەوتن لەسەر چەسپاندنی مافە مەدەنی و پەروەردەییەکانی گەلی کورد و زامنکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.

​ئامانجی ئەم ڕێککەوتنە یەکخستنەوەی خاکی سووریا و بەدیهێنانی پڕۆسەی تێکەڵبوونی تەواوە لە ناوچەکەدا، ئەوەش لە ڕێگەی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ دووبارە ئاواکردنەوەی وڵات.

​ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات

٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا