ماڵپەڕی شەفافییەت تا چەند شەفافە؟

ژووری هەواڵ

​بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی هەفتانەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەر بەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، بەشێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کردووە و دابەزیوە بۆ ٨ ملیار دینار و کەمێک زیاتر. 
ئەم بڕەش بەراورد بە هەفتەی پێشوو، یەک ملیار دینار کەمترە، کە دەکاتە ١٧٪.

​ئەم پاشەکشەیە لەکاتێکدایە کە هاووڵاتییان بەردەوام لەژێر باری باج و ڕسوماتدا دەناڵێنن، لە پارەی ئاو و کارەبای گرانبەهاوە بگرە تا باجی خانووبەرە، سزاکانی هاتوچۆ، ئەمە جگە لە داهاتی دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانە.

پرسیارێک دێتە ئاراوە، کە ئەم هەموو داهاتە لەو سەرچاوانەوە کۆدەکرێتەوە، بۆچی لەبری گەشەکردن، داهاتەکان ڕوو لە کەمی دەکەن؟ ئایا ئەم کەمبوونەوەیە دەرەنجامی گەندەڵی و بەهەدەردانی داهاتە لە ژێر پەردەی شەفافییەتدا، یان ئاماژەیەکە بۆ قەیرانێکی قوڵتری بەڕێوەبردن؟ هاووڵاتییان و چاودێران چاوەڕوانی وەڵامێکی ڕوونن، چونکە بێدەنگبوون لەم کەمبوونەوە خێرایانە، شکستی زیاتری بەڕێوەبردن دەسەلمێنێت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا