ژووری هەواڵ

​لە پێشھاتێکی نوێدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داواکارییەکیان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە، کە تێیدا داوای سڕکردنی کارەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و بودجەکانیان بۆ خولی ئێستا دەکەن، داواش دەکەن بخرێتە خشتەی کاری نزیکترین دانیشتنەوە.
​ئەم داوایە لە کاتێکدایە که مێژووی ئەم دەسەڵاتە خۆجێییانە هەمیشە پڕ بووە لە گرژی و گۆڕانکاری. 
لە دوای ۲۰۰۳چەند خولێک هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پاریزگاکان ئەنجامدراوە لە ساڵانی ٢٠٠٥، ٢٠٠٩ و ٢٠١٤، بەڵام لە کۆتایی ٢٠١٩دا و لە وەڵامی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا کارەکانیان بە تەواوی ڕاگیرا. 
دوای زیاتر لە چوار ساڵ لە پەککەوتن، لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ هەڵبژاردنی نوێ ئەنجام درایەوە و خولی ئێستا دەستبەکار بوو. ئێستاش ئەم هەوڵە نوێیەی پەرلەمانتاران دۆخەکەی خستووەتەوە ناو چەقی مشتومڕی سیاسییەوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا