سەروتاری رێگای كوردستان

 

لە مێژووی گەلاندا ساتەوەختی وەها هەڵدەكەون كە تێیدا سنوورە دەستكردەكان مانا تاقیكارییەكانی خۆیان لەدەست دەدەن و یەكگرتوویی نەتەوەیی  و نیشتمانی،  دەبێتە تاكە بزوێنەری ڕووداوەكان.

 ئەوەی ئەمڕۆ لە دەوری پرسی ڕۆژاوا دەگوزەرێت، تەنها بەرگریی چەكداری نییە لە خاكێك، بەڵكو وەرچەرخانێكی مێژووییە لە هۆشیاریی سیاسی و فكری و  نەتەوەیی كورددا، لە  هەر چوار پارچەی كوردستان و ڕەوەندی كوردی لە تاراوگە، وەك یەك جەستەی سیاسی و مەیدانی مامەڵە دەكەن. 

خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەكان و بەدەنگەوەهاتنی گەنجان بۆ بەشداری لە خەباتی چەكداری و نیشتمانیدا، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن كە پرسی ڕۆژاوا چیتر پرسێكی ناوچەیی یان سنووردار نییە، بەڵكو ناسنامەیەكی نیشتمانییە و هەر هەڕەشەیەك بۆ سەر ئەو ئەزموونە، كاردانەوەیەكی فراوانی نەتەوەیی و خەڵكی ئازایخواز، بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

ئەم جووڵە جەماوەرییە تەنها بۆ بەرزكردنەوەی مۆرالی شەڕڤانان و گەلی گەمارۆدراو نییە، بەڵكو فشارێكی دیپلۆماسیی كاریگەرە كە توانیویەتی كار بكاتە سەر ناوەندە بڕیاربەدەستەكانی جیهان.

 چالاكییە بەردەوامەكانی ناوەخۆ و  ڕەوەندی كوردی لە ئەوروپا و ئەمریكا، بە هاوكاری ڕێكخراوە مەدەنییەكان و جەماوەر، وای كردووە حكومەتە ڕۆژئاواییەكان پێداچوونەوە بە هەڵوێستەكانیاندا بكەن. نموونەی فەرەنسا لە ناساندنی مافە كولتوورییەكان و جەختكردنەوە لە دڵسۆزی بۆ كورد، لەگەڵ ناچاركردنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی سوریاو كورد، ئەمەش ئاماژەیە  "شەقام" دەتوانێت هاوسەنگیی هێز بگۆڕێت.

مانەوەی ڕۆژاوا وەك ناوەندێكی دیموكراسی و فرەیی لە ناوچەیەكی پڕ لە ئاڵۆزیدا، تەنها تاقیكردنەوەیەك نییە بۆ ئیرادەی كورد، بەڵكو تاقیكردنەوەیەكی گەورەیە بۆ ویژدانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پابەندبوونیان بە بەهاكانی مافی مرۆڤ. لەم سۆنگەیەوە، بەردەوامیی ئەم یەكگرتووییە و فراوانكردنی فشارەكان، پاڵپشتییەكی گرنگە  بۆ ئەوەی پرسی ڕۆژاوا لە ئەجێندای نێودەوڵەتیدا بە زیندویی بمێنێتەوە و ڕێگری لە هەر هەوڵێكی پاكتاوكاری بكرێت.

 پاراستنی ڕۆژاوا، پاراستنی كەرامەتی نەتەوەیی و ئەزموونێكی دیكەیە بۆ هێنانەدی دۆخێکی باشتر ، کە ئازادی ژن و پرسەكانی دادپەروەری لە خۆ دەگرێ.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا