لە یەکەمین ساڵیادی کارەساتی شەهیدکردنی مامۆستای نیشتمانپەروەر کەمال خدر پەستەک سۆر و مامۆستا سەباحەتی هاوسەری و د.سانا و د. سەناریای کچیان، کە دوو پزیشکی پسپۆڕ بوون،  ئەمڕۆ هەینی 13-3-2026 لە کاتژمێر دوو و نیوی دوای نیوەڕۆ، لە گۆڕستانی کەسنەزان، لای ئارامگەی هەرچوار قوربانیی دەستی غەدرو تاوانبارێکی دڕندە، مەراسیمێک بەڕێوەچوو.
مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایان، مەراسیمی یەکەمین ساڵیادی ڕێکخست بە ئامادەبوونی مامۆستایان و دۆستان و سکرتێر و ئەندامانی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان و بنەماڵەی مامۆستا کەمال پەستەک سۆر بەڕێوەچوو.
لە سەرەتادا وتەی بەخێرهاتن و ژیاننامەی مامۆستا کەمال پەستەک سۆر، لەلایەن مامۆستا مەغدید حاجی پێشکەشی ئامادەبووان کرا، وتاری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتییەکە، پاشان ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایان،مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان، وتاری بنەماڵە لەلایەن دکتۆر هەرێم کەمال خوێنرایەوە.
هەروەها هاوڕێ عبدالمسیح سووریش سکرتێری مەڵبەندی کلدوئاشووری حزبی شیوعی کوردستان، کۆمەڵێک یاد و بیرەوەری ساڵانی تێکۆشانی لەگەڵ مامۆستا کەمال پەستەک سۆر بۆ ئامادەبووان باسکرد.
لە وتاری مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان کە لەلایەن هاوڕێ زاهیر رەسوڵ، جێگری سکرتێری مەڵبەند خوێنرایەوە، وێڕای جارێکی تر ئیدانەکردنی تاوانی کۆمەڵکوژی ئەم خێزانە ڕۆشنبیر و نیشتمانپەروەرە، باس لە ڕۆڵی مامۆستا کەمال پەستەک سۆر لەبواری پەروەردە و لە خەباتی نیشتمانی و چینایەتی کرا لە ڕیزی حزبی شیوعی و یەکێک بووە لە پێشمەرگە و دامەزرێنەرانی بنکەی ئاوەگردی حزب لە دوای کودەتای شوومی هەشتی شوباتی ١٩٦٣ و یاد و تێکۆشانی بەرزنرخێندرا.
شایانی باسە پارساڵ لە ئێوارەی ١٣-٣-٢٠٢٥ خانەوادەی مامۆستای کۆچکردوو لەلایەن زاوایەکیان بە چەک هێرشکرایە سەر ماڵیان و چوار کەسیان کۆمەڵکوژکران.

 

May be a black-and-white image of one or more people

 

No photo description available.

May be an image of text that says 'Azadi Alzadi'

May be an image of text that says 'Azadi'

May be an image of one or more people, crowd and text that says 'Azadi UNDE RMOU'

May be an image of text that says 'Azadi'

May be an image of one or more people and text that says 'Azad'

May be an image of one or more people

No photo description available.

May be an image of text

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا