
رێگای كوردستان
لە پێشھاتێکی مەترسیداردا، فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا هەڕەشەی توند لە کوەیت و بەحرەین دەکات و ڕایگەیاند، ئەو کەشتی و نەوتهەڵگرانەی لە سنووری ئەو دوو وڵاتەن دەکرێنە ئامانج.
دەقی هەڕەشەکەی سوپای پاسداران
فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ئاگادارییەکەدا دەڵێت:
"بەپێی ئاژاوەگێڕییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە ئامانجگرتنی چەند نەوتهەڵگرێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاگاداری سەرجەم نەوتهەڵگرەکان لە سنووری کوەیت و بەحرەین دەکەینەوە کە میوانداریی ئەم تیرۆریستانە دەکەن و شەریکن لە ئاژاوەگێڕییەکانیاندا، بەپەلە کەشتییەکانیان چۆڵ بکەن، چونکە دەکرێنە ئامانج."
هۆکاری گرژییەکان
ئەم هەڕەشەیە دوای زنجیرەیەک هێرش دێت لە ناوچەی کەنداودا:
• هێرشی یەکەم: کەمێک پێش ئێستا، ئاژانسی هەواڵی (تەسنیمی) ئێرانی بڵاوکردەوە کە نەوتهەڵگرێکی بچووکی وڵاتەکەیان لە مەودای چوار میل لە دوورگەی خارگ لە کەنداو، کراوەتە ئامانجی هێرشێکی موشەکیی هێزەکانی ئەمریکا.
• هێرشی دووەم: دوا بەدوای ئەوە، هەواڵنێری (سابرین نیوز)ی سەر بە سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە کەشتییەکی دووەمی ئێرانیش لە لایەن ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج.
