​بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕووداوێکی دڵتەزێن گەڕەکی شەهیدانی لە قەزای کەلار هەژاند، دوای ئەوەی تەرمی ئافرەتێکی بەتەمەنی لەدایکبووی ساڵی ١٩٣٣ گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەهد هەژار، کە بەهۆی بەکارهێنانی پەتەوە گیانی لەدەستدابوو.

سۆران حمەغەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ ئازادی وتی : ئافرەتەکە بە پیتی سەرەتایی ناوەکانی (ا - س - ا) ناسراوەتەوە و نیشتەجێی قەزای کەلار بووە. بەیانی ئەمڕۆ، کەسوکارەکەی تێبینییان کردووە کە لەناو ماڵەکەی خۆیدا بە پەت خۆی هەڵواسیوە.

وتیشی :  دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەهۆی خنکان، گیانی سپاردووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی وتەی کەسوکارەکەی، ناوبراو پێشتر بەدەست نەخۆشیی دەروونییەوە ناڵاندوویەتی و بەوهۆیەوە لە کاتێکدا کە کەس ئاگاداری نەبووە، ئەم کردەوەیەی ئەنجامداوە.
​لە ئێستادا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و بەدواداچوونی ورد لەسەر چۆنێتی و بەڵگەکانی دەوروبەری ئەم ڕووداوە بەردەوامە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا