هاوڕێ کرێکار  ـ گەرمیان 


دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە  2026/10/24، لەگوندی تازەشاری بناری گل، لە مەراسیمێکدا، کە بەهاوبەش لە نێوان کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی شیوعیی کوردستان و مەڵبەندی ۱٦ی حەمرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕێکخرابوو، پەردە لەسەر دیواربەندی شەهیدانی داستانی تازە شار و ئەنفالکراوەکانی گوندەکه لادا.
لەمەراسیمەکەدا، هاوڕێیان ئەبوکاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و پێشڕەو ڕەشید و دڵشاد حەساری و هیوا محەمەد و فاخیر شەهید زاهیر ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و حەمەڕەشید قەرەداخی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و هەروەها ژمارەیەک لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و نوینەری حیزب و لایەنە سیاسی و حکومیەکان و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی پێشمەرگەو ئەمنی و خانەوادەو کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ڕێکخراوەکانی جینۆساید ئامادەبوون.
سەرەتای مەراسیمەکە، بە چەند چرکەیەک بۆ ڕێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدانی داستانەکە وسەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کەلەکەمان دەستیپێکرد، پاشان لەلایەن کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە بەشداربووەکانی داستانەکەوە پەردە لەسەر وێنەی دیواربەندی شەهیدانی تازەشار لادرا.
لەبەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا، تاجە گوڵینەی حزبی شیوعی کوردستان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کەسوکاری شەهیدان  و ئەنفاڵکراوەکان دانرا. 
پاشان هاوڕێ ئەبوکاروان ووتاری حیزبی شیوعیی کوردستانی پێشکەشکرد و تێدا باسی لە داستانی تازە شارو گیان فیدایی پێشمەرگە قارەمانەکانی داستانەکەی کرد، کە بۆ ڕێگریکردن لە ئەنفالکردنی خەڵکی تازە شارو ناوچەکەو سوتماککردنی خاکی کوردستان بەڵێنیاندا گیانی خۆیان بکەن بە قەڵغانی پاراستن و ڕووبەڕووی هێزێکی گەورەی ڕژێمی بەعس بوونەوەو داستانێکی پڕ شکۆیان بە خوێنی خۆیان لە مێژووی گەلەکەیاندا تۆمارکرد.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی ووتارەکەدا، باسی لەو مەترسیانەکرد کە بەهۆی ناکۆکی و ململانیەکانی ناوخۆ ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبێتەوەو جەختی لە گرنگی چارەسەرکردنیان کردەوە. 
دواتر،مەلا کەریم شکۆر بەرپرسی بازنەی حەمرین، ووتاری یەکێتی نیشتیمانی پێشکەش کرد و باسی لەقوربانیدانی پێشمەرگەکانی حیزبی شیوعیی و یەکێتی کرد، کە لەیەک سەنگەردا دژی ڕژێمی بەعس تا دواچرکە جەنگان. 
لەدرێژەی مەراسیمەکەدا ، هونەرمەندی ناسراو لوقمان سەلیم، چەند مەقام و گۆرانیەکی نیشتیمانی  پێشکەشکرد و پاشان هەریەک لە هەڵۆی شێرکۆ بێکەس و حەسەن بارام و هاوڕێ پێشڕەو پەخشانە شیعری تایبەت بەداستانەکە  حوێندەوه. 
هەر لە مەراسیمەکەدا، ئیسماعیل ئاوباریکی پێشمەرگەی دێرین ،بەناوی حیزب شیوعی و یەکێتیەوە ڕێزلێنانی بەخشیە خانەوادەی شێخ محەمەد کە زەویی بۆ دیوار بەندەکە تەرخانکردووە.
بە ووتەی بنەماڵەی شەهیدانی داستانەکە کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.
داستانی تازە شار لە ڕۆژی 9/4/1988، بە خوێنی 22 پێشمەرگەی حیزبی شیوعیی و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان تۆمارکرا.

 

May be an image of one or more people and text

No photo description available.

No photo description available.

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of text

No photo description available.

May be an image of text

May be an image of crowd

May be an image of monument and text

May be an image of text

May be an image of dais and text

May be an image of one or more people

 

 

 

 

 

 

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا