لە سنوری قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک،  گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناو پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دووبز بە ئازادی ڕاگەیاند ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵان کە دانیشتووی گوندی (ئەبو غەرجە)یە لە سنووری قەزای دووبز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئاماژەی پێکرد، کە دەستبەجێ هێزەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان بۆ پزیشکی دادوەری گواستووەتەوە، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە بە مەبەستی زانینی هۆکار و وردەکارییەکانی پشت کۆتاییهێنان بە ژیانی ئەو گەنجە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا