
تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، لیستی مووچەی مانگی ٨ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد.
هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەی ٨، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی مانگی تەمووزی ٢٠٢٦یش ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق کرا.
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ناردنی لیستی مووچە بۆ وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.
