
لە چوارچێوەی مەراسیمی (سەدەیەک لە تێکۆشان و نەمری شەهیدی سەرکردە جەمال حەیدەری) کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، مەکتەبی ڕاگەیاندنی ناوەندی قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە نووسەر و توێژەر مامۆستا مەغدید حاجی، وەک وەفایەک بۆ کار و چالاکییە زانستییەکانی لە ئەرشیفکردنی مێژووی بزووتنەوەی چەپدا.
قەڵغانی ڕێزلێنانەکە لەلایەن هاوڕێ هیوا عومەر، جێگری سکرتێر و بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی ناوەندییەوە پێشکەش کرا، ئەمەش وەک نرخاندنێک بۆ ماندووبوون و ڕۆڵی بەرچاوی مامۆستا مەغدید حاجی لە بواری لێکۆڵینەوە و دۆکیۆمێنتکردنی مێژووی حیزبی شیوعی و بزووتنەوەی چەپی کوردستان و عێراق.
هەر لە درێژەی مەراسیمەکەدا و بۆ هەمان مەبەست، چەپکەگوڵی ڕێزلێنانی ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایان لەلایەن سەرهەنگ ئەنوەر پێشکەش بە ناوبراو کرا.
هاوکات، ڕێکخراوی "چراخ" بۆ کولتوور و کۆمەڵ لەلایەن هاوڕێ بەختیار شەعبییەوە چەپکەگوڵی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە مامۆستا مەغدید حاجی کرد وەک هێمایەک بۆ پێزانین بەرامبەر بە کارە فیکری و کولتوورییەکانی.


