پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2026/1/22 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ مه‌زڵووم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (HSD) و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
سەرۆکایەتی هەرێم لە راگەیاندراوێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا تاوتوێ كران. نێچيرڤان بارزانى جەختی لە به‌رده‌واميى هه‌وڵ و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان بۆ به‌رده‌وامیی ئاگربه‌ست و ڕاگرتنى گرژييه‌كان و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌سه‌ده‌ و دیمه‌شقدا کرده‌وه‌. هه‌روه‌ها گرنگيى دابینکردن و پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كانى له‌ سووريایه‌کی یه‌کگرتوودا دووپات كرده‌وه‌.
لە بەشێکی راگەیاندراوە ئەوەش هاتووە: لاى خۆيه‌وه‌ مه‌زڵووم عه‌بدى، وێڕای خستنه‌ڕووی دوایین پێشهاته‌کانی دۆخه‌که‌، سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی و خواستیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتییانه‌ی کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای دابینکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد له‌ سووريایه‌كى يه‌كگرتوودا دووپات کرده‌وه‌.
لە کۆتایی راگەیاندراوە دەشڵێت: مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و کاریگه‌رییان به‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی سووریا و ناوچه‌که‌ به‌گشتی، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا