🔻چاودێرێكی  سیاسی: خەڵک بە بێ کەمکردنەوەی مووچە هەژارتر دەبن
🔻لە دروشمی دژایەتیکردنەوە بۆ بێدەنگیی پەرلەمانتاران

 

 ژووری هەواڵ


دوای ئەوەی  ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نرخی فەرمیی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 152هەزار دیناری عێراقی دیاریکرا، لە بازارەكانی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، نرخی ۱۰۰ دۆلاری ئەمریكی لە  156 هەزار دینارەوە گەیشتە 170هەزار دیناری عێراقی، بەڵام ماوە دوورۆژە ئەو نرخە دابەزینی بەخۆیەوە بینیەوە، بەجۆرێك ئەمڕۆ لە شاری هەولێر نرخی 100 دۆلار بە 163 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
شارەزایانی ئابووری ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەگەر بانكی ناوەندی عێراق، رۆژانە بڕێكی زۆر لە دۆلار بخاتە بازاڕەوە، ئەو نرخەكەی كە ئێستا هەیە، هێشتان دادەبەزێت.
لای خۆیەوە رابەر تەلعەت، چاودێری سیاسی، سەبارەت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە عێراقدا دەڵێت: کاتێک دینار لاواز دەبێت، مووچەی فەرمانبەران، مامۆستایان، کارمەندان و خاوەن پیشە بچووکەکان وەک ژمارە هەمان مووچەی پێشووە، بەڵام بەهای کۆمەڵایەتیی ئەو مووچەیە دادەبەزێت. بەم واتایە، خەڵک بێ ئەوەی مووچەکەیان کەم بکرێتەوە، لە ڕاستیدا هەژارتر دەبن. 
سەبارەت بە بەرزبوونی نرخی كاڵاو پێداویستی رۆژانەی هاوڵاتییان، رێگای كوردستان بەدواداچوونێكی مەیدانی لە شاری هەولێر ئەنجامدا، بۆی دەركەوتووە كە نرخی كاڵاكان گرابووە و هاوڵاتییانیش داوای چارەسەركردنی ئەو بەرزبوونەوە دەكەن.
سەرەڕای ئەوەی كاتێكی حكومەتی عێراق نرخی دۆلاری بەرزكردەوە، زۆرێک لە پەرلەمانتاران باسیان لەوە دەکرد کە ڕێکاری توند دەگرنە بەر و ڕووبەڕووی ئەو بڕیارە دەبنەوە، بەڵام دواتر بێدەنگیان هەڵبژارد. 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا