
رێگای كوردستان
دوای هێرشە دڕۆنیەكەی رۆژی یەكشەممە 2026/11/8 بۆ سەر كێڵگەی غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ، كە بۆوە هۆی وەستانی كارەكانی كۆمپانیای داناغاز، نرخی یەك بتڵی غازی ماڵان، بۆ دوو هێندەی نرخی پێشوو بەرزبۆوە.
له بهدواداچوونێكی رێگای كوردستان لە شاری هەولێر بۆی دەركەوتووە كە نرخی یەك بتڵی غازی بازرگانی ماڵان كە پێشتر بە 12 هەزار دیناربوو، ئێستا گەیشتۆتە 22 هەزار دینار.
بەپێی لێدوانی غازفرۆشەكانی شاری هەولێر، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەگەر هاتوو زوو، كێڵگەی غازی کۆرمۆر، دەست بە كارەكانی نەكاتەوە، ئەوە بەدڵناییەوە نرخەكەی زۆر بەرزتریش دەبێتەوە.
لای خۆیەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم رایگەیاند: سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ ڕەزامەندیی دەربڕی و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی ڕاسپارد، بۆ ئەوەی بڕی پێویستی غازی شل بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابین بکات تا ئەو کاتەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆڕ دەستپێدەکاتەوە.
لە راگەیێندراوێکدایشدا، کۆمپانیای دانەغاز ئیماراتی رایگەیاند: تاوەکو هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان نەکرێت، بەرهەمهێنانی غاز دەستپێناکاتەوە.
