
حیزبی شیوعیی كوردستان، كۆچی دوایی هاوڕێ كەمال شاكر، سكرتێری پێشووتری حیزب ڕادەگەیەنێت
بە خەم و پەژارەیەكی قووڵەوە، ڕایدەگەیەنین كە ئەمشەو ١٦ی ئەیلول، هاوڕێ كەمال شاكر، سكرتێری پێشووتری حیزبی شیوعیی كوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە، لە تەمەنی (٨۳) ساڵیدا ماڵئاوایی یەكجاریی لێ كردین.
لەدەستدانی هاوڕێ كەمال، كەلێنێكی گەورەی نیشتمانی و چینایەتییە. ناوبراو هەر لە تەمەنی لاوییەتیدا وەك ئەندامێكی كارای حیزبی شیوعیی عێراق دەستی بە تێكۆشان كرد. بەهۆی چالاكییەكانییەوە، لە ساڵانی شەستەكاندا دەستگیر كرا و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو؛ چەندین ساڵی تەمەنی لەنێو زیندانەكانی بەعسدا بردە سەر و بەرگەی سەختترین ئەشكەنجەی گرت. هاوكات، لە كۆماری عێراقدا سكرتێری یەكێتیی لاوانی دیموكرات بوو. لە كۆتایی ساڵانی حەفتاكاندا، لەناو شاری بەغدا لەلایەن دەزگای هەواڵگریی (موخابەرات)ی عێراقەوە ڕفێنرا، بەڵام دواتر لەژێر فشاری وڵاتانی سۆسیالیستیدا، ڕژێمی بەعس ناچاركرا بە ئازادكردنی.
پاش ئازادبوونی، ڕووی لە چیاكانی كوردستان كرد و چەكی پێشمەرگایەتیی كردە شان. دواتر، بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن ڕەوانەی مۆسكۆ كرا؛ لە یەكێتیی سۆڤیەت، جگە لەوەی نوێنەر و بەرپرسی ڕێكخراوەكانی حیزب بوو، توانی بڕوانامەی دكتۆراش بەدەست بهێنێت. دوای ڕاپەڕین و ئازادبوونی كوردستان، چەندین بەرپرسیارێتیی گرنگی حیزبی و حكومیی لە ئەستۆ گرت. لە لووتكەی كاروانی خەباتیدا و لە ساڵی ٢٠٠٤، لە كۆنگرەی سێیەمی حیزبدا بە سكرتێری كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی شیوعیی كوردستان هەڵبژێردرا، و تا ساڵی ٢٠١٧ بەوپەڕی دڵسۆزییەوە لەو پۆستەدا خزمەتی كرد.
هاوڕێ كەمال شاكر، تەواوی تەمەنی پڕ لە بەخشش و تێكۆشانی خۆی بۆ خزمەتكردنی نیشتمان و پرسە ڕەواكانی گەلەكەی تەرخان كرد. ناوی هەمیشە بە نەمری لە یادەوەریی مێژووی خەباتی نیشتیمانی و چینایەی گەلەكەماندا دەمێنێتەوە. سڵاو لە ڕۆحی پاكی.
مەكتەبی سیاسیی حیزبی شیوعیی كوردستان
١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەو هاوڕێیانی دەکات.
بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی سیاسەتمەدار و تێکۆشەر د. کەمال شاکر
بە داخ و خەمێکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی کوردستان د. کەمال شاکرمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و هاوخەبات و هاوڕێیانی دەکەین و بە رێزەوە رۆڵ و مێژووی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردایەتی بەرز رادەگرین.
رۆحی د. کەمال بۆ هەمیشە شاد بێت، هیوای سەبووری و ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
16ـی 9ـی 2026 - تاران
سەردار عەبدوڵڵا
برای بەڕێز کاک ئەبو کاروان
ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان
بنەماڵە و کەسوکاری خوا لێخۆشبوو
بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی کوردستان، هاوڕێ (کەمال شاکر)مان پێگەیشت.کۆچی دوایی ئەم سەرکردە نیشتمانپەروەرە، کە تەمەنێکی درێژی لە پێناو ئازادی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کوردستاندا بەخشی، خەسارەتێکی گەورەیە. بەم بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە خۆتان، تەواوی ئەندامانی بنەماڵە تێکۆشەرەکەی، و سەرجەم هاوڕێیان لە حیزبی شیوعی دەکەین.لە خودای گەورە داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
برای دڵسۆزتان
سەردار عەبدوڵڵا
کارۆخ سەید ڕزگار سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان
پرسەنامە
بەڕێزان: بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کەمال شاکر
مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی شیوعی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پیاوی تێکۆشەر و سیاسیی دیاری کوردستان، مامۆستا (کەمال شاکر) سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی کوردستانمان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو تەمەنێک لە تێکۆشان و خەباتی سیاسی و مەدەنی بەڕێکرد لە پێناو مافەکانی گەلی کوردستان و ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتیدا، ڕۆڵ و کارتێکردنی لە جێگیرکردنی پرەنسیپەکانی دیالۆگ و خەباتی مەدەنی هەمیشە لە یادەوەری سیاستی هەرێمی کوردستاندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
بە ناوی خۆمەو هەڤاڵانی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان سەرەخۆشیی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی هاوڕێیانی حزبی شوعی کوردستان و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەین. لە خوادای مەزن داواکارم سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و ڕۆحی کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا لله وانا اليه راجعون
برات
کارۆخ سەید ڕزگار
سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان
لبنان - بیرووت
یەکێتی لاوانی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین بزوتنەوەی لاوان، هاوڕێ #کەمال_شاکر سکرتێری پێشوتری یەکێتی لاوانی دیموکراتی عێراق و حزبی شیوعی کوردستانمان پێگەیشت
هاوڕێ کەمال تەمەنێک لە تێکۆشان و خەباتی بەخشییە بەدیهێنانی مافەکانی لاوان، عەدالەتی کۆمەڵایەتی و ئازادی بۆ گەلەکەی. ڕۆڵی کاریگەر و دیاری لە بزووتنەوەی لاواندا هەمیشە بە زیندوویی لە یاد و میژوودا دەمێنێتەوە.
بەناوی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی لاوانی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی هاوڕێیان و بنەماڵەی سەربەرزی کۆچکردوو دەکەین.
یەکێتی لاوانی کوردستان
مەکتەبی سکرتارییەت
17ی ئەیلولی 2026
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
بەڕێز: مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
پرسەنامە
هەواڵی ماڵئاوایی هاوڕێی تێکۆشەر "کەمال شاکر" سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی کوردستان و یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی بزاڤی رزگاریخوازی گەلەکەمان و خەباتی چینایەتی و دیموکراسی، لە ناخەوە خەمباری کردین، هاوڕێ "کەمال شاکر" تەواوی ژیانی خۆی بە تێکۆشان و بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاری بەخشی و بە هەڵوێست و خۆڕاگریی لە تێکۆشان و باوەڕبوونی بە بنەماکانی ئازادیی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی دەناسرێت و بەشدارییەکی دیاری هەبوو لە قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پتەوكردنی یەکگرتوویی هێزە سیاسیەکان و یەکڕیزیی کوردستانی.
لەو پێوەندە خەمناكەدا، هاوخەمی خۆمان بۆ لەدەستدانی هاوڕێ "کەمال شاکر" ڕادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە هەموو هاوڕێیانی حزبی شیوعی کوردستان و لە خانەوادە تێکۆشەرەکەیان دەکەین، ئومێدەوارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشی بێت و ڕوحی هاوڕێ کەمال شاد بێت.
سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
16ی ئەیلوولی 2026
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی و سیاسەتمەداری تێکۆشەری دێرین و سکرتێری پێشتووتری حزبی شیوعی کوردستان دکتۆر کەمال شاکیر، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادە و هاوڕێیانی کرد.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی:
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی سیاسەتمەدارو تێکۆشەر هاورێ د. کەمال شاکر
بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی و سیاسەتمەداری تێکۆشەری دێرین و سکرتێری پێشتووتری حزبی شیوعی کوردستان کاک دکتۆر کەمال شاکیر ،وەزیری پێشووتری تەندروستی حکومەتی هەرێم ، لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان بە بەڕێزتان و گشت هاوڕێیانی ڕێگای خەباتی ڕادەگەینین .
ناو و یادی کاک دکتۆر کەمال شاکر لە بزوتنەوەی سیاسی کوردستاندا هەمیشە بەرز ڕادەگیرێت .
ئارامی بۆ گشت لایەکتان دەخوازین.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی د. کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی کوردستان و وەزیری پێشووی تەندروستی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان،مان پێگەیشت.
د. کەمال شاکر، یەکێک بووە لە کەسایەتییە دیار و کاریگەرەكانی کوردستان، کە بە درێژایی ژیانی خۆی لە بوارە جیاوازەکانی خزمەت بە کۆمەڵگە و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا بەشداری و کارێکی بەرچاوی هەبووە.
ناوبراو دوو خول سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان بووە و تا ساڵی ٢٠١٧ لەو پۆستەدا خزمەتی کردووە. هەروەها یەکەم وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و لە کابینەکانی یەکەم، دووەم و سێیەمی حکومەتی هەرێمدا ئەو بەرپرسیارێتییەی بەڕێوە بردووە. لە ساڵانی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٥یش ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کاتی عێراق بووە.
لە بوارى پەروەردە و تاقیکردنەوەکانیشدا، د. کەمال شاکر خزمەتێکی بەرچاو و مێژوویی هەبووە. ئەو سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئەزموونەکانی وەزاری بووە و لە ناوەڕاستی نەوەتەکانەوە بۆ ماوەی نزیکەی دە ساڵ، سەرۆکایەتی لیژنەی ئەزموونەکانی پۆلی شەشی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستانی کردووە و بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەو ئەرکەی بەڕێوە بردووە.
مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خێزان و کەسوکاری بەڕێز و هاوڕێ و هاوبیرەکانی دەکات و هاوبەشی خەمیانە.
لە خودای گەورە داواكارین سێبوری بە خێزان و کەسوکاری و هاورێ و دۆستانی ببەخشێت.
مەکتەبی سکرتاریەتی
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێزان..خانەوادەی (د. کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی کوردستان)
بەداخەوەم بۆ کۆچی دوایی هاوڕێ د. کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی کوردستان و وەزیری تەندروستی لەسێ کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکارو هاوڕێیانی حزبی شیوعی دەکەین و هاوبەشی خەمتانین، گیانی هاوڕێ د.کەمال شادبێت و دواناخۆشیتان بێت.
سەبرو سەکینەت بۆ هەمووان دەخوازم .
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پەیامی هاوخەمی گۆران دیبەگەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
بەرێزان خێزان و کەسوکاری هاوڕێ کەمال شاکر
هاوڕێیانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حیزبی شیوعی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی تێکۆشەر، سەرکردە و سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی کوردستان (کەمال شاکر)مان پێگەیشت.
کۆچی دوایی ئەم سەرکردە تێکۆشەرە، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ خەباتی سیاسی و مەدەنی. هاوڕێ کەمال شاکر تەواوی تەمەنی خۆی لە پێناو ئازادی، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و مافەکانی گەلەکەیدا بەخشی، و هەمیشە وەک سیمبولی خەبات، وەفا و خۆڕاگری لە یادەوەریی گەلەکەماندا بە زیندویی دەمێنێتەوە.
لە ناخەوە هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی سەرکردایەتی و تەواوی هاوڕێیانی حیزبی شیوعی کوردستان دەکەم . ئاواتەخوازم گیانی ئارام بێت و سەبوری و هێز ببەخشێتە هەموو لایەک.
ڕوحی شاد و یاد و تێکۆشانی هەمیشە زیندوو بێت.
براتان " گۆران دیبەگەیی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
کۆسرەت رەسول عەلی
کۆسرەت رەسول عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی کەمال شاکر دەردەبڕێت
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری کاک کەمال شاکر
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەرو سیاسەتمەدارو سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی کوردستان و وەزیری تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی لە کابینەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڕێ (کەمال شاکر)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
کاک کەمال شاکر سیاسەتمەدارێکی ژیرو وریا بوو، وەزیرێکی سەرکەوتوو و خاوەن ئەزموون بوو، لە تەمەنی سیاسی و ئیداری خۆیدا خزمەتێکی زۆری میللەتەکەمانی کردووەو جێدەستی دیار بووە، لە مێژوودا ناوی بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
بەداخەوە بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرەی گەلەکەمان، بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری، هاورێیانمان لە حزبی شێوعی کوردستان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووریمان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسول عەلی
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی
بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی دوایی بەڕێزو ئازیزمان دکتۆر کەمال شاکر، کەسایەتیی دیاری سیاسیی و سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان؛ دەردەبڕین.
داواخوازین خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
بەڕێزان سکرتێری گشتی و مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعیی کوردستان
بە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز کەمال شاکر، سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی کوردستانمان پێگەیشت.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بۆ ئەم ڕووداوە ناخۆشە سەرەخۆشی و هاودەردیی خۆی بە بنەماڵە و کەس و کاری بەڕێزیان، هاوڕێيان و هاوسەنگەرانی و هەموو ئەندام و دۆستانی حیزبی شیوعیی کوردستان ڕادەگەیەنێت.
بەڕێز کەمال شاکر، لە ماوەی ژیان و تێکۆشانی خۆیدا بەشێک بوو لە مێژووی بزوتنەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردستان و ناوی و تێکۆشانی لە یاد و بیرەوەریی هاوڕێ و هاوسەنگەرانییەوە دەمێنێتەوە.
بە هیوای ئارامی و سەبووری بۆ بنەماڵە و نزیکانی و خۆڕاگری بۆ هاوڕێ و هاوسەنگەرانی.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
١٧ / ٠٩ / ٢٠٢٦
پارتی سەربەخۆیی كوردستان

کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان
بۆ بەڕێزان/ مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستان خێزان و بنەماڵەی سەربەرزی کۆچکردوو
بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سەرکردە و تێکۆشەری دیار، هاوڕێ (کەمال شاکر) سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی کوردستانمان پێگەیشت.
هاوڕێ کەمال شاکر، تەمەنێک لە خەبات و تێکۆشانی نەپساوەی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، ئازادی و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلەکەمان تەرخان کرد. مێژوو شاهیدی ئەوە دەدات کە کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر، دادپەروەر و خەمخۆری مرۆڤایەتی بوو. لەدەستدانی تێکۆشەرێکی ئاوا ماندوونەناس، کەلێنێکی گەورە لە ڕیزەکانی خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا دروست دەکات.
بە ناوی سکرتارییەتی کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستانەوە، لە ناخەوە هاوخەمی و دڵگرانی خۆمان بەرامبەر ئەم خەمە قورسە دەردەبڕین
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی، سەرجەم هاوڕێیان لە حزبی شیوعی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرز و کەسووکاری دەکەین.
کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان
٢٠٢٦/٩/١٦
ڕێکار ئەحمەد سکرتێری گشتی حزبی ڕزگاریی کوردستان
بەڕێز مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان!
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری "حزبی شیوعی کوردستان"مان بیست، بەم بۆنە خەمناکەوە، بەناوی خۆم و لە جیاتی هەڤاڵانمان لە ئەنجوومەنی سیاسیی حزبی ڕزگاریی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و هاوڕێیانی حزبی شیوعی کوردستان و بنەماڵەی بەڕێزەکەی دەکەین و هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیەنین و دەخوازین کە ئەمە دوایین خەم و ناخۆشیتان بێت.
هاوڕێ کەمال شاکر، تێکۆشەر و مرۆڤێکی ئازادیخواز و ڕزگاریخواز بوو، بۆیە لە دەستچوونی بە زیانی دۆزی ڕەوای گەلەکەمانە و دەخوازین کە شوێنی هاوڕێی کۆچکردوو پڕ بکرێتەوە.
لە کۆتاییدا جارێکی دیکەش هاوخەمی خۆمان دووپات دەکەینەوە.
گیانی هاوڕێ کەمال شاکر شاد بیت، سێبووری و ئارامی بۆ بنەماڵە و تەواوی هاوڕێیانی حزبی شیوعی کوردستان.
ڕێکار ئەحمەد
سکرتێری گشتی حزبی ڕزگاریی کوردستان
١٦-٩-٢٠٢٦
باپیرکامەلا
بەناوی خودای گەورەومیهرەبان
بەڕێز مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان.
بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکاری خوالێ خۆش بێت ڕێزدار(كاك دکتۆرکمال شاکر) سکرتێری پێشوی حزبی شیوعی کوردستان.
بەداخ و پەژارەیەكى زۆرەوە هەواڵی گيان سپاردنی کەسایەتی نیشتمانی وشۆڕش گێڕوکۆمەڵایەتی وچاکەخواز(ڕێزدار کاک دکتۆرکمال شاکر ) سکرتێری پێشوی حزبی شوعی کوردستانمان پێگەیشت ،دکتۆر کمال شاکرسەرکردەی بوێروسادەی شاخ وشار تادواساتەکانی ژیانی بێ وچان وبێ پسانەوەلەسەنگەری بەرگری لەگەل ووڵاتەکەی خاکی کوردستا ن دابو بەبیستنی ئەو هەواڵە ناخ هەژێنەزۆردڵگران و خەمناك بوين ، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان وسەرجەم هەڤاڵانم بەئێوەی بەڕێزو بنەماڵە نیشتمان پەروەر و سەنگين وبەرێزەکەیان و تێکرای کەس و کار و دۆستان و خزمانى خوا لێ خۆش بێت ڕادەگەیەنین ، هاوبەشی خەمتانین له خودای گەورە داواکارین لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دوا کۆست و دوا ناخۆشیتان بێت . تەمەن درێژی بۆ تێکرایی کەس و کاری دەخوازين ، خودای گەوره دڵنەوایی و سێبوری هەموو لایەک بدات.
انالله واناليه راجعون
براتان
باپیرکامەلا
١٧/٩/٢٠٢٦
