
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان و هەواڵە تازە گەیشتووەکان، ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی شاری دهۆک ڕوویدا، کە تێیدا پاسێکی گواستنەوەی گەشتیاران وەرگەڕاوە.
سەرچاوە نافەرمییەکان و شایەتحاڵەکانی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسەکەدا، نزیکەی ٢٠ گەشتیار گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، سەرجەم گەشتیارانی ناو پاسەکە خەڵکی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن کە بە مەبەستی گەشتوگوزار ڕوویان لە ناوچەکە کردبوو.
تاکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و تیمەکانی فریاکەوتنی دهۆک هیچ ڕاگەیەندراو و لێدوانێکی فەرمییان سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە و ئاماری دروستی گیانلەدەستدان و برینداران بڵاونەکردووەتەوە.
