بەپێی ڕاگەیەندراوی پڕۆژەی «ڕووناكی»، دەوترێت قەرزی كارەبای پێش پڕۆژەكە لە هاووڵاتیان وەردەگیرێتەوە، بەشێك لە قەرزەكەش لەگەڵ كرێی مانگانەی كارەبا كۆدەكرێتەوە. ئەگەر پارەكە بە یەكجار نەدرێت، هەڕەشەی بڕینی كارەبا دەكرێت و هاووڵاتی دەبێت مانگانە بەلایەنی كەمەوە ٢٠ هەزار دینار بۆ قەرزی پێشووش بدات. 
ئازاد عمر هاووڵاتییەكی دانیشتوی گەرەكی ڕاستی لە شاری هەولێر پێی ڕاگەیاندین: هاووڵاتی لەگەڵ كرێی كارەبای «ڕووناكی»، دەبێت قەرزی «پێش ڕووناكی» و هەروەها كرێی «مۆلیدە»ش بدات؛جگە لەوە پێشتر كرێی مۆلیدە مانگانەبوو ئێستا كە كراوەتەوە كاتژمێر، مانگی وا هەیە دەبێت دووجار كرێی مۆلیدە بدەین هەر پانزە رۆژ جارێک، واتە چوار جۆر خەرجی كارەبا لەسەر شانی هاووڵاتی دەكەوێت.

فەرمان ڕەشاد بەرپرسی ڕێكخراوی ستۆپ بە ئازادی تیڤی ڕاگەیاند: حكومەت نزیكەی ١٠ ملیار دۆلار بە خەڵک قەرزدارە و هیچكات چاوەڕی نەدەكرا حوكمەت لەم بارودۆخە نالەبارەی ئابوورییدا ئەم فشارە بخاتە سەر هاووڵاتی و داوای قەرزی كۆن بە بڕی ٢ ملیار دۆلار بكاتەوە هەروەها حكومەت بەپێی پرۆژەی ڕووناكی ٢٤ كاتژمێری پێشتر بەڵێنی بە خەڵک دابوو كە پارەی یەک كارەبا دەدەن و چیتر كارەبا نابڕێت و دوودڵی كارەبا نابن بەڵام دەبینین كارەبا دەشبڕێت و گرانیش كراوە هەروەها حكومەت وتیشی هەركات پێویستیان بە مۆلیدە بوو خەڵک نابێ باجەكەی بدات و خۆیان ئەركەكەی دەخەنە ئەستۆ و لەو پارەیەی كە لە پرۆژەی ڕووناكی وەردەگیرێ دەدرێ بە مۆلیدەش بەڵام ئیستا دەبینین بەڵێنەكەیان نەبردە سەر.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا