
لە مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
بۆ: خانەوادەی هاوڕێی تێكۆشەر حەسەن كاكە
بەداخەوە ئەمڕۆ تێكۆشەر و پیاوێكی ناودارمان لەدەستدا، ئەویش هاوڕێی ماندوونەناس و پێشمەرگەی دێرین و نەبەردی نێو زیندانە سیاسیەكان هاوڕێ (حەسەن كاكە)یە، ناوبراو هەموو ژیانی لەپێناوی یەكسانی و نەهێشتنی چینایەتیدا كردە قوربانی و ئازاد بوونی خاك لەلای ئەو پێشەنگی ئومێدەكانی بوو، بەداخەوە شاری كۆیە و هاوڕێیان و مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان بەم هەواڵە نیگەران بوون و دەخوازن ئەوە دواهەمین ناخۆشی بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان بێت.
مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
17/11/2026
