
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕاپۆرتی ژماره 34 تۆماری پێشێلكاری و مافی رۆژنامه‌نووسانی بۆ ساڵی 2025 بڵاوكرده‌وه.
راپۆرتی ژماره 34ی بۆردی داكۆكی ،پێشێلكارییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان‌و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ههرێمو پێشێلكارییه‌كانی حكومه‌تی ئیتحادی و سوپا‌و حه‌شدی شه‌عبی ، له‌دژی رۆژنامه‌نووسان له‌خۆ ده‌گرێت ، كه بەکۆی گشتی بریتییه له (23) حاله‌تی پێشێلكاری له‌دژی (45) رۆژنامهنووسو (1) ده‌زگه‌ی ڕاگەیاندن،
بەپێی ڕاپۆرتەكه مه‌ترسیدارترین جۆری پێشێلکاریەکان بریتی بووە له ته‌قه‌كردن لهمیدیاكارێك له‌سلێمانی .
له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه كرا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ناوی لیژنه‌ی داكۆكی گۆڕیوه بۆ بۆردی داكۆكی و هه‌روه‌ها ،رۆژنامه‌نووسان مافی خۆیانه كه حكومه‌ت وه‌ك هه‌ر فهرمانبهرێكو پیشه‌یه‌كی دیكه، پارچه زه‌وی نیشته‌جێبوونیان پێ بدات، له‌هه‌مانكاتدا، راپۆرتی پێشێلکاری راسپارده‌ی بۆ ساڵی 2026 تۆماركردوه كه له‌كاتی كارابوونهوهی په‌رله‌مانی كوردستان، چه‌ند یاسایه‌ك پێویسته هه‌موار بكرێته‌وه‌و هه‌ندێك بڕیارێكیش ده‌ربچێت كه خزمه‌تی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی و ئازادی میدیا له‌كوردستان ده‌كات.