لە شاری پەکین ، سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی بە نوێنەرایەتی نەبەز مستەفا، بەڕێوەبەری سەنتەر و  ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ خانم (وانگ زیجوان) ، جێگری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا ئەنجامدا .
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی چالاکییە هاوبەشەکان، برەودان بە دیالۆگی شارستانیەتەکان و چەمکی پێکەوەژیان کرا. هەروەها هەماهەنگی کرا بۆ ئەنجامدانی  ئیڤێنتێکی گەورەی نێودەوڵەتی  کە بڕیارە لە مانگەکانی داهاتوودا لە یەکێک لە شارەکانی عێراق بەڕێوەبچێت، وەک جەختکردنەوەیەک لەسەر بایەخی لێکتێگەیشتنی شارستانیەتەکان.
ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەنتەرەکەیە بۆ بەهێزکردنی پردە کلتووری و فیکرییەکان و ناساندنی زیاتری "دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی" لە ناوچەکەدا.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا