​ لە کاتێکدا ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕێککەوتنی نوێی نێوان "هەسەدە" و حکومەتی سووریا وەک هەنگاوێک بۆ "کۆتاییهێنان بە گرژییەکان" و گواستنەوە لە لۆژیکی شەڕەوە بۆ کاری سیاسی دەناسێنێت، واقیعی مەیدانیی ناوچەکە گۆڕانکاریی ڕیشەیی بەخۆیەوە دەبینێت و تا ئێستا لە کۆی ٣٣ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی خاکی ڕۆژئاوا، تەنها ٢٠ هەزار کیلۆمەتری لەژێر دەستی بەڕێوبەریی خۆسەردایە، ئەوەش دوای دابڕانی ناوچەکانی عەفرین، سەرێ کانی و گرێ سپی.

​ئەم وەرچەرخانە سیاسییە لە کاتێکدایە کە هێشتا هەسەدە جەخت دەکاتەوە کە هەر لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ دیمەشق، دەبێت لەسەر بنەمای "پاراستنی خەڵکی سڤیل و گەڕانەوەی ئاوارەکان و بەهێزکردنی هاوبەشیی کورد و عەرەب" بێت، بۆ ئەوەی دۆخی ئێستا ببێتە سەرەتایەک بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و سەقامگیریی یەکجاری لە سووریادا.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا