​لەسەر بانگێشتنامەیەکی فەرمیی کونسڵگەری گشتیی ژاپۆن لە شاری هەولێر، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی شوباتی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای حیزبی شیوعی کوردستان بەشدارییان لە مەراسیمی شکۆداری ڕۆژی نیشتمانی و ساڵیادی لەدایکبوونی ئیمپراتۆری ژاپۆن کرد. شاندەکە کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان «ئەبو کاروان» سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و «باباعەلی جەباری» ئەندامی مەكتەبی سیاسی، لە پەراوێزی کەرنەڤاڵەکەدا پیرۆزبایی گەرمی حیزبیان گەیاندە کونسڵی گشتی و گەلی ژاپۆن. ئەم بۆنەیە کە بە ئامادەبوونی بەرچاوی نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکان، بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و دیپلۆماتکاران بەڕێوەچوو، بووە دەرفەتێک بۆ جەختکردنەوە لە پتەوکردنی پەیوەندییە دۆستانەکان و بەرز نرخاندنی ڕۆڵی ژاپۆن لە پشتگیریکردنی گەشەپێدان و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

 

May be an image of dais and text


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا