🔻له نێوان گەل وهەر ستەمکارێ
ئەگەر پردێ ما بەردی لێ بارێ
 🔻بۆیادی مەرگەساتی بارزانییەکانی گەلەکەمان.
🔻وەرنە خوارەوە، ڕیزی سەرەی بەنزینی گران کراوتان ببین
🔻وەرن خانەنشینی نەخۆش وبە تەمەن ببینن کە بەدەم چاوەڕوانی موچەوە لەسەرشۆستەیەک سەردەنێتەوە
🔻وەرن ئەو بریندارانەی هەڵەبجە ببینن کە شەوان بۆ هەناسەیەکی ئاسان ڕۆژ دەکەنەوە
سوبحی مەهدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، لە پۆستێکدا، کە لە ئەکاونتی خۆی بۆ یادی ٤۳ ساڵەی ئەنفالی بارزانیەکان نوسیویەتی دەڵێت، ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس، جیاوازی نەکرد لەنێوان هەموو پێکهاتەی گەلەکەماندا، لەبەخشینەوەی ستەم.
ڕۆژێک یادی ئەنفالی بارزانیەکان و ڕۆژێک بۆ گەرمیان و چەمچەماڵ و ڕۆژێک بۆ هەڵەبجەو هەورامان و ڕۆژێک بۆ ئێزیدی و مەسحییەکان و ڕۆژێک بۆ بالیسان وشێخ وەسانان وڕۆژێکی تر بۆ بادینان و فەیلییەکان و ڕۆژێک بۆ گوندە ڕووخاوەکان و ڕۆژێک بۆ کانیاوە کوێرکراوەکان.
هەروەها سوبحی مەهدی نوسیویەتی، ئەگەر دەمانەوێت کارەساتەکان بەردەوام نەبن، با لەگەڵ گەلەکەمان بین لەخۆشی وناخۆشییەکانیدا، بادەسەڵات و هێزە سیاسییەکان پێوەری گەورەییان دیاری بکەن ولە نزیکەوە سەیربکەن لە مناڵانی بێنازی بێ دایک و باوکان، لەهەناسەی سنگە پڕ لە گازی کیمیاویەکان، لەهاواری ئەو دایک وباوکانەی کەبەتەنها ماونەتەوە لەدوای دەیان کوڕوکچ و نەوەو خزم وکەسوکار.
 لە پۆستەکەیدا، ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، ڕوو لە دەسەڵاتداران دەکات و دەڵێت، ئەگەر دەتانەوێت ئەم کارەساتانە چەند بارە نەبنەوە لەگرد و کۆشکە گەورەکان وەرنە خوارەوە، ڕیزی سەرەی بەنزینی گران کراوتان ببین، وەرن خانەنشینی نەخۆش وبە تەمەن ببینن کە بەدەم چاوەڕوانی موچەوە لەسەرشۆستەیەک سەردەنێتەوە... وەرن ئەو بریندارانەی هەڵەبجە ببینن کە شەوان بۆ هەناسەیەکی ئاسان ڕۆژ دەکەنەوە. وەرن ژیانی گەل ببینن. ئەوسا بزانن پارەی مۆڵدراو کۆمپانیای زەبەلاح و زانکۆی کوڕە بەرپرس و فڕۆکەی تایبەت و ژیانی شاهانە چ نرخێکی هەیە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا