
پارتی و یەکێتی لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، وەڵامی بڕیارەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڕاگەیەندراوی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانیان دایەوە و جەختیان کردەوە کە هەر ڕێوشوێنێک لە دەرەوەی دەستوور دژی هەرێم بگیرێتەبەر نایاساییە و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان هێڵی سوورن، هاوکات داوای دیالۆگیان کرد و بڕیاری تاکلایەنەیان بە زیان بۆ سەقامگیریی عێراق وەسف کرد.
ئەم یەکهەڵوێستییەی پارتی و یەکێتی لە کاتێکدایە، کە ماوەی دوو ساڵە بەهۆی قووڵبوونەوەی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی نێوان خودی پارتی و یەکێتی، کارەکانی پەرلەمان پەکخراون، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دواکەوتووە و هەڕەشەی گەڕانەوە بۆ دوو ئیدارەیی دەکرێت.
