
بەبۆنەی یادی ٥٤ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی لاوانی کوردستان، ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی، حزبی شیوعی کوردستان، لە پەیامێکدا، جگە لە پیرۆزکردنی یادەکە، هیواخوازە، ئەم یادە ببێتە وێستگەی بەهێزترکردنی سەنگەری لە مافی لاوان.
ئەمەیش دەقی پەیامەکەیە
بەڕێز / مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی کوردستان
بەبۆنەی (٥٤)ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی ئازیز و ئەندامان و تەواوی دۆستانی یەکێتییەکەتان دەکەم.
هیواخوازم ئەم ساڵوەگەڕە بێتە وێستگەیەکی گرنگ بۆ نوێکردنەوەی بزاوتی ڕێکخراوەیی و بەهێزترکردنی سەنگەری داکۆکی لە مافەکانی لاوان، و قووڵکردنەوەی ڕۆحیەتی بەرپرسیارێتیی نیشتیمانی لە پێناو گەشەپێدانی تێکۆشانی داهاتووتان.
سەرکەوتووبن
ئەبوکاروان
سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی
حیزبی شیوعیی کوردستان
١٥ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٦
