ئامادەکردنی /سۆنیا ئەحمەد

پاش چەندین کاتژمێر لە هەوڵدان و ماندووبوونی تیمەکانی فریاکەوتن، لە کۆتاییدا ئاگرە ترسناکەکەی ناوچەی تانجەڕۆ کۆنترۆڵ کرا، کە شەوی ڕابردوو لە کۆگایەکی سووتەمەنی کەوتبووەوە و کارەساتی گەورەی لێکەوتەوە کە لە کاتی بەتاڵکردنی بەنزین  بۆ نێو خەزانی کۆگاکەوە. لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە و تەقینەوەی دەیان تەنکەردا ، زیاتر لە سێ ملیۆن و دوو سەد هەزار لیتر بەنزین و گاز بە تەواوی لەناو چوون و زیانێکی گەورەی مادی بە کۆگاکەو ناوچەکە کەوت.
​بەرپرسانی تەندروستی رایانگەیاند کە لە ڕووداوەکەدا زیاتر لە سی کەس بریندار بوونە، کە هەژدە کەسیان لە ئەندامانی هێزەکانی بەرگریی شارستانین لە کاتی بەهاناوەچوون و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا بریندار بوونە. 
هاوکات، دۆخی تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و ڕێژەی سووتانی گەیشتووەتە ۹۰٪  تا ئێستا لە نەخۆشخانەیە 
 لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ  دیاریکردنی هۆکاری سەرەکیی کەوتنەوەی ئەم ئاگرە و خەمڵاندنی قەبارەی تەواوی زیانەکان.
شایەنی باسە تانجەڕۆ نزیکەی( ٥ ) کیلۆمەتر دوورە لە نێو سەنتەری شاری سلێمانیەوە.

 

No photo description available.

No photo description available.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا