​دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عێراق سەرکەوتوو بوو لە ئاشکراکردنی گەندەڵییەکی گەورە و دەست بەسەرداگرتنی  سەنەدی ۹٥ خانووبەرەدا کە پەیوەندییان بە جێگری بەڕێوەبەری تۆمارکردنی خانووبەرەی سەڵاحەدینەوە هەیە. 
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە لێکۆڵینەوەکان گومانکی بەهێزیان لەسەر سپیکردنەوەی پارە و دەستکەوتی نایاسایی پشتڕاستکردەوە.
​لە کاتی پشکنینی ماڵی ناوبراودا لە شاری تکریت، تیمەکان توانیان دەست بگرن بەسەر سەنەدە ئەسڵیەکان و گرێبەستی کڕینی چەندین موڵک لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و بەغداد و دیالەدا. هەروەها بڕێک پارە بە دینار و دۆلار، زێڕ، چەند کۆمپیوتەرێک و ژمارەیەک بەڵگەنامەی فەرمی دۆزرانەوە. دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا هاوسەری تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی ۳٦ی ياسای بەرەگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە ڕابگرێت و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا